بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی دەرچووانی کۆلێژی قەڵای زانکۆیی دەکات

ئەمرۆ 3ی12ی2023 لەسەر راسپاردەی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی، بەرێز مامۆستا سید موسی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەیاوەری مامۆستا مەلا محمد سەباح کارگێڕی لق بەشداری لە ئاهەنگ و مەراسیمی دەرچووانی کۆلێژی قەڵای زانکۆیی کرد.


ئەم ئاهەنگە بۆ دەرچووانی خولی یەکەم و دووەمی کۆلێژی ناوبراو ساز کرابوو، کە لە هۆڵی سیمینار لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی هەولێر لە پارکی سامی عبدالرحمن بەرێوەچوو.


هەر بەم بۆنەوە بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی راگرو مامۆستایانی کۆلێژو سەرجەم قوتابیانی دەرچوو کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.