نامیلكەیەك حوكمی سیستەمی (كوێست) روون دەكاتەوە


مامۆستا محەمەد عەبدولا زیخانی نامیلكەیەكی نووسیوە بە ناوی (سیستەمی كوێست لە تەرازووی شەرعدا)، كە تێیدا بە دوور‌و درێژی رایە جیاوازەكانی (كوێست) روون دەكاتەوە، چ ئەوانەی بە حەڵاڵی دەزانن، چ ئەوانەی بە حەرامی دەزانن، دوای ئەوەی پێناسەی (كوێست) دەكات‌و، ئینجا باسی جیاوازیەكانی لەگەڵ مامەڵە ئەلكترۆنیەكانی دیكە دەكات، دواتر بەراورد لە نێوان بەڵگەكانی هەردوو رایەكان دەكات، تا لە كۆتایی دەگاتە ئەو ئەنجامەی، بە پشت بەستن بە چەندین بەڵگە، لەوانە بەڵگەی لێژنەی باڵای فەتوای كوردستانیش، ئەم جۆرە مامەڵەیە حەرامە‌و، دروست نییە.

شایانی باسە (كوێست) جۆرە مامەڵەیەكە، كە لە شێوەی زنجیرە كڕیارەكان پێ:ەوە دەبەستێتەوە‌و، ماوەیەكە لە كوردستان كاری لەسەر دەكرێت.

مامۆستا محەمەد زیخانی چەند دانەیەكی لە كتێبەكەی پێشكەش بە راگەیاندنی یەكێتی زانایان كردووە، ئێمەش لەلای خۆمانەوە سوپاسی دەكەین.