لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان كۆبوونەوەی مانگانەی خۆی سازدەكات

دوێنێ‌ شەممە 9/12/2023 لەبارەگای لق و بەسەرپەرشتی ئامادەبوونی بەڕێز بەرپرسی لق مامۆستا مەلا حمدامین كەلاری و بەرێزان كارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان؛ کۆبوونەوەی مانگانەی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بەڕێوەچوو.


شایەنی باسە؛ سەرەتای كۆبوونەوەكە بەچەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد، دواتر بەرێز بەرپرسی لق باسی کارو چالاکیەکانی لق و ناوچەکانی کرد، پاشان بەرپرسانی ناوچە و كارگێڕانی لق لە گفتوگۆ و راگۆرینەوەی راستەوخۆدا كۆبوونەوەكەیان دەوڵەمەندتركرد.


ئەمەو کۆبوونەوەکە یەك کات ژمێری خایاند.


ڕاگەیاندن لقی گەرمیان ٩/١٢/ ٢٠٢٣