رۆژی 7/12/2023 بەرێز ماۆمستا سید موسی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق؛ پێشوازی لە به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان بەرێز شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی و شاندێكی یاوەری کرد.
له دانیشتنێكدا به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی به‌رپرس و ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه و خه‌جتی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه مامۆستایانی ئایینی به‌شێكی سه‌ره‌كین له پرۆسه‌ی حه‌ج و عومڕه‌دا هه‌وڵه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له پێناو خزمه‌تكردنی مامۆستایانی ئایینی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو.
له لایه‌ن خۆشییه‌وه مامۆستا سید موسی باقلانی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان به‌ناوی خۆی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لق و مامۆستایانی ئایینیه‌وه ده‌ستخۆشی له به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج وعومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد كه له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه تاوه‌كوو ئێستا پرۆسه‌ی حه‌ج و عومڕه چووه‌ته ناو قوناغێكی پێشكه‌وتووه و به‌تایبه‌ت خزمه‌تێكی باش به مامۆستایانی ئایینی كراوه له چوونیان وه‌كوو موفتی و مورشیدی ئایینی بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج و عومڕه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كاره‌كانیدا. |