لقی سۆرانی زانایان سمیناری زانستی هەفتانەی خۆی سازكرد

رۆژی چوارشەمە ۱۳ - ۱۲ - ۲۰۲۳ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان لەهۆلی لق، بە بەژداری کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان و تێبینەری ئەوقافی ڕواندز و ژمارەیەكی بەرچاوی مامۆستایانی ئاینی سۆران و دەوروبەر؛ دانیشتنی زانستی هەفتانەی خۆی سازکرد.


شایانی باسە؛ دانیشتنی ئەم هەفتەیە بەناونیشانی ( ماددە هۆشبەرەکان و مەترسیەکانیان لەسەرکۆمەڵگا ) بوو، كە لەلایەن بەڕێز: ( مامۆستا مەلا ئادەمی قەسرێ ) پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی قەسرێ پێشکەشکرا .