سەرۆکی یەکێتی زانایان بۆ پرسەی ئەمیری دەوڵەتی کوەیت سەردانی کونسوڵی گشتی کوەیت لە شاری هەولێر دەکات

ئەمرۆ 19ی12ی2023 بەرێز د. عبدالله وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک؛ بەمەبەستی گەیاندنی پرسەو هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی ئەمیری دەوڵەتی کوەیت خوالێخۆشبوو (شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح) سەردانی کونسوڵی گشتی کوەیت لە شاری هەولێر کرد.


لەدانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان پرسەو هاوخەمی تەواوی زانایانی کوردستانی گەیاندە بەرێز شێخ عوسمان داود ئەلداود کونسوڵی گشتی دەوڵەتی کوەیت لە هەولێرو رایگەیاند: بەو پێیەی گەلی کوەیت و گەلی کورد پەیوەندییەکی مێژوویی دێرینیان هەیەو هەوڵ و هەماهەنگیەکان لە ئاستێکی باش بووە، بۆیە بە پەرۆشەوە هاوخەمی خۆمان بۆ گەلی کوەیت و دامەزراوەی ئایینی و زانایانی کوەیت دەربڕین.


لەلایەن خۆشیەوە کونسوڵی گشتی دەوڵەتی کوەیت سوپاس و هەست و هەڵوێستی سەرۆکی یەکێتی زانایان کرد بۆ دەربڕینی هاوخەمی و رۆڵی زانایانی کوردستانی بە گرنگ وەسف کرد.