لقی هەڵەبجەی زانایان سەردانی بەشی بنەماكانی ئایینی زانكۆی هەڵەبجە دەكات

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 2023/12/17 شاندێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كە پێكهاتبو لە بەڕێزان مامۆستا مەلا عبدالحمید حمەفەڕەج بەرپرسی لق و مامۆستا مەلا ٲحمد محمد جێگری بەرپرسی لق و مامۆستا مەلا فەلاح و مامۆستا مەلا غالب کارگێڕانی لق، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەو پیرۆزباییكردن لەسەرۆکی نوێی بەشی بنەماکانی ئایین، بەشی بنەماکانی ئاینیان کرد لە زانكۆی هەلەَبجە و لەلایەن بەڕێزان دکتۆر عبدالدائم معروف هەورامانی سەرۆکی بەش و دکتۆر جەمال حمەکریم مامۆستای زانکۆ بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا.


ئەمە, لە دانیشتنێكدا، هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچونی زیاتری خوێندنی ئایینی، پیرۆزبایی لقی هەڵەبجەی زانایان ئاراستەی بەرێز دكتۆر عبدالدائم هەورامانی كرا و هیوای بەردەوامی و سەربەرزیان بۆ خواست لە پۆستی نوێیدا، لە بەرامبەریشدا بەڕێزیان سوپاسی زانایان و پشتیوانی لقی ناوبراوی كرد.


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان