لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ چوار شەمە ۲۰ / ۱۲ / ۲۰۲۳ / کۆبوونەوەی فراوانی  لقی سۆران ی یەکێتی  زانایان  بەسەرپەرشتی بەڕێز م مەلا خالد مەلەکی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقەکەمان و بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی  کۆبوونەوەی ئاسایی لەسەر چەند تەوەرێک بەڕێوەچوو.


لە کۆبوونەوەکە وێڕای هەڵسەنگاندن بۆ کارو چالاکیەکانی یەکێتی زانایان لە سنووری سۆران، رۆلی زانایان لە خزمەت کردنی کۆمکەڵگە بەرز نرخێندرا.