مامۆستا مەلا عوسمان شەفیع کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ 24ی12ی2023 زاناو کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دیاری شاری کۆیە مامۆستا مەلا عوسمان شەفیع  پێشنوێژو وتارخوێنی پێشووی مزگەوتی مەلای گەورەی کۆیە كۆچی دوایی كردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا عوسمان شەفیع


بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا و کەسایەتی ئایینپەروەرو نیشتمانپەروەر (مامۆستا مەلا عوسمان شەفیع)مان پێگه‌یشت، کە دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان کۆچی دوایی کرد.


مامۆستای ناوبراو کەسێکی دڵسۆزو سادەو کۆمەڵایەتی و دیندار بوو، لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان خزمەتێکی زۆری کردووەو ئەندامی لقی کۆیەی یەکێتی زانایان بوو.


به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی کۆیەی یەکێتی زانایان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 انا لله وانا الیه راجعون


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


24ی12ی2023