لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان دوا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ یەک شەممە24-12-2023 کۆتا کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان بەڕێوەچوو ، کۆبونەوەکە بەسەرپەرشتی لێپرسراوی لق بەڕێز مامۆستا شێخ وەهاب بەرزنجی و ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و ستافی ناوچەکان و لیژنەی فەتوای لق بەخوێندنی قورئانی پیرۆز و پاڕانەوە دەستی پێکردو پاشان سەرۆکی لیژنەی فەتوای لق لەکورتە باسێکدا تیشکی خستەسەر گرنگترین ئاکاری زانایانی ڕەسەن ، بەێز مامۆستا شێخ وەهاب لێپرسراوی زانایان لە ووتەیەکدا سوپاسی خەڵک و زانایانی چەمچەماڵی کرد کەڕۆڵی گرنگ و کاریگەریان هەبووە لە پرۆسەی دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا و هەروەها ئاماژەی بۆ گوزەران و باری خراپی دارایی خەڵک و فەرمانبەرانی کرد کەپێویستە بەپەرۆش بین بۆیان و چەند ئەتوانین دەستبار و ساڕێژکاری خەمەکانیان بین هەروەها باسی یەکێتی زانایان و پشتیوانی مەکتەبی تەنفیزی کرد بۆلقی چەمچەماڵ و دەستخۆشی لەستافی لق و سەرجەم بەشەکانی لق کرد لەبەرامبەر ماندوبوون و بەردەوامیاندا ، داواشی کرد لە ئامادەبووان کە یەکڕیزی و تەبایی لەنێوان زانایاندا بپارێزن و ڕێگەنەدەن کەلێن بکەوێتە نێوان زانایانی سنورەکەمان.


لەلایەن ئامادەبوانیشەوە بەچەندین سەرنج و بیروبۆچونی جوان کۆبونەوەکە دەوڵەمەندترکراو لە کۆتاییدا هاوکاری مانگی 12 دابەشکرا و داتای کارو چالاکیەکانی لقی چەمچەماڵ لەساڵی 2023 دا خرایە ڕوو کەجێگەی دڵخۆشی هەمووان بوو.