ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٤-١٢-٢٠٢٣ ( لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان) بە سەرپەرشتی بەڕێز (مەلا عبدالمعید ملا احمد الامام) بەرپرسی لق و بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان، لقەکەمان لە بارەگای خۆی لە شاری ئاکرێ کۆتا کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی بۆ سالی ٢٠٢٣ ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای سوپاسکردنی ستافی لق، باس لە چەند پرس و بابەتێکی پەیوەست بە زانایان و رەوشی ئایینی سنوورەکە کرا.
ڕاگەیاندنی لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان |