ئێوارەی ئەمرۆ 25ی12ی2023 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری خانەقین و بەرپرسی ناوچەی خانەقینی یەکێتی زانایان مامۆستا مەلا شێخ نەجم عبدالله خانەقینی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا شێخ نەجم عبدالله خانەقینی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا و کەسایەتی ئایینپەروەرو نیشتمانپەروەرو کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا شێخ نەجم عبدالله خانەقینی)مان پێگه‌یشت، کە ئێوارەی ئەمرۆ بەهۆی نەخۆشی جەڵتەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای ناوبراو کەسێکی گەنج و دڵسۆز‌و سادەو کۆمەڵایەتی و دیندارو هەڵکەوتوو بوو، لە بواری ئایینی و خزمەتی مزگەوت و بڵاوکردنەوەی پەیامی میانڕەوی و خزمەتکردن لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان کەسێکی کاراو بە ئەمەک بوو، بەرپرسی ناوچەی خانەقینی یەکێتی زانایان بوو، کە خزمەتێکی شایستەی لەم سنوورە گەیاندووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
25ی12ی2023 |