بەپێی ئاماری ساڵی 2023 لە لێژنەکانی فەتوای یەکێتی زانایان (1391) حاڵەتی جیابوونەوە- تەڵاق هەبووە!

بە پێی زانیاری و ئاماری لێژنەکانی فەتوا لە هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو کێشانەی روویان کردۆتە لقەکانی یەکێتی زانایان لە ساڵی 2023 بەتایبەت بە بواری سکاڵای خێزانی بریتی بووە لە (2828) حاڵەت و لە نێویاندا ئەوانەی نەگەیشتوونەتە چارەسەرو بە تەڵاق و جیابوونەوە کۆتایی هاتووە بریتی بوونە لە (1391) حاڵەت.


هەر بەپێی ئامارەکە ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان و لێژنەکانی فەتوای سەر بە لقەکان (4219) پرسیاری شەرعی هاوڵاتیانی وڵام داوەتەوەو (1122) کێشەی میرات و زەوی و زارو (1079) کێشەی مامەڵەو بازرگانی و کرین و فرۆشتنی چارەسەر کردووە.


یەکێتی زانایان لە ساڵی 2023 توانیویەتی 1157 سیمینارو حەلقەی زانستی لە بواری رۆشنبیری ئایینی و، بەشداری 18 کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و هەروەها (839) پرۆسەی ئاشتەوایی ئەنجام بدات، ئەمە وێڕای کۆمەکی کردنی زیاتر لە (753) زانای ئایینی و چارەسەرکردنی (556) راييكردنی کارو خواست و کێشەی مامۆستایانی ئایینی.