لقی رانیەی زانایان بەشداری لە رێورەسمێكی ئاشتەواییدا دەكات

ڕۆژی دووشەمە ٨/١/٢٠٢٤ بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتی كۆمەڵایەتی و سەرۆك عەشیرەت و بە ئامادەبوونی نوێنەری لایەنەكان و جەماوەرێكی زۆری ناوچەكە، لە مەراسیمێكی شایستەدا؛ ئاشتەوایی نێوان ھەردوو تیرەی خەیلەو مەندەمەرە لە عەشیرەتی ئاكۆ لە شاری ڕانیە بەپایان گەیشت، كە چەندین ساڵ بوو كێشەی خوێن لە نێوانیان بوو.


شایانی باسە؛ شاندێكی لقی ڕانیەی یەكێتی زانایان بەشداری مەراسیمەكە بوو وە بەڕێز مامۆستا مەلا عبدالله دەرۆكۆتری بەرپرس لق، وەكو یەكێك لە سەرپەرشتیارانی مەراسیمی ئاشتەواییەكە وتاری ھەردوو بنەماڵەو لیژنەی ئاشتەوایی پێشكەش كرد و لە كۆتاییشدا خزمانی خەیلە لێبوردنیان ڕاگەیاند بەرامبەر خزمانی مەندەمەرە و بە تەوقەو گەردن ئازادی كۆتایی ھات.


بەشی ڕاگەیاندنی لقی ڕانیەی یەكێتی زانایان