لقی شەقڵاوەی زانایان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

ڕۆژی دوشەممە ٨/ ١/ ٢٠٢٤، لەبارەگای لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان و بە سەرپەرشتی بەرێز بەرپرسی لق مامۆستا مەلا تەحسین خۆشناو، بە ئامادەبوونی بەرێزان کارگێڕانی لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان، کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.


شایانی باسە؛ لە كۆبوونەوەكەدا، باس لەڕێکخستنەوەی کارکردن بۆساڵی تازە و چۆنیەتی چارەسەركردنی کۆمەلێک گیروگرفت و بەدواداچوون کرا، بۆ ئەو كێشانەی کە پەیوەندیان بە زانایانەوە هەبووە لە رابردوو، دواتر بریاردرا لەسەرجێبەجێکردنی چەند کارێکی پێویست کە لەبەرژەوەندی ئەندامانی سەر بە لقی شقلاوە یەکێتی زانایانن لە سنوری لقی شه‌قلاوە.


ملا زهرالدین خیلانی کارگێری لقی شه‌قلاوەی یەکێتی زانایان بەرپرسی راگەیاندنی لق