سۆران: بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان زنجیرەیەك سەردان له‌ناوچه‌كه‌ ئەنجامدەدات

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٩-١-٢٠٢٤ بەڕێز مامۆستا مەلا عبدالمعید مەلا أحمد الإمام بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان، بە یاوەری بەڕێزان مامۆستا مەلا جەوهەر حەدێ بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و شێخ مدپر کاک رچا بەڕێوەبەری ئەوقافی بەردەرەش؛ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان کرد و لەلایەن بەڕێز( د. پشتیوان سرێشمەیی) بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.


ئه‌مه‌و دواتر له‌گه‌ڵ بەرێز د. پشتیوان سەردانی هەریەك لە لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و نوسینگەی حەج و عومرەی سۆران و تێبینەری ئەوقافی ڕواندز و بەڕێز د. مادح بەرزێوەییان كرد.