یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوەو تاوتوێی چەند پرسێک دەکەن

ئەمرۆ 10ی1ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەیاوەری بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.حسن موفتی و د.عومەر مرۆو د.حسن خۆشناو و د.دلشاد گەڵاڵی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا سید موسی بەرپرسی لقی هەولێر، سەردانی وەزراەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیان کردو لەلایەن بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بەگەرمیەوە پێشوازی کران.


لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوا پێشهاتەکانی رەوشی ئایینی و زانایان و خوێندنی ئیسلامی و کاری هاوبەش و پێداچوونەوە بە هەندێ دۆسیەو کاری ئیداری و پەیوەست بەهەردوولا لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پتر خزمەتکردنی بواری ئایینی لە هەرێمی کوردستان.


لەدیوێکی تری کۆبوونەوەکە باس لە گرنگیدان بە مزگەوتەکان و مەراسیم و بۆنە زانستی و تایبەتەکان و بەردەوامی لێژنەی پێداچوونەوەی پڕۆگرامە زانستیەکان بۆ پێشخستنی حوجرەکان و بواری پڕۆگرامەکانی قوتابخانە و خوێندنی ئایینی و پشتیوانیکردنی قوتابیانی ئەم بوارەو نەهێشتنی گرفتەکانیان کرایەوە.


شایەنی باسە لەم پێناوە بڕیار وایە لێژنەیەکی باڵای هاوبەش پێک بهێندرێت و بەدواداچوون بۆ خواستی هەردوو لەم بارەوە بکات، بۆ ئەم مەبەستەش تەئکید لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە.