لقی چەمچەماڵ بەشداری كەمپینی داكۆكی كردن لە دیاریكردنی ناسنامەی چەمچەماڵ دەكات

راگەیاندنی لقی چەمچەماڵ
سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە 9/12/2010 (كەمپینی داكۆكی كردن لە دیاریكردنی ناسنامەی چەمچەماڵ) كە ما‌وەی مانگێكە دەستیان كرد‌و‌وە بەكاركردن بۆ ئە‌وەی چارەنو‌وسی ئیدارەی چەمچەماڵ ‌و كێشەی خەڵكی سنورەكەی لە ر‌و‌وی ئیدارییە‌وە دیاری بكرێت كۆبو‌ونە‌وەیەكی فرا‌وانیان سازكرد لە هۆڵی كتێبخانەی گشتی شاری چەمچەماڵ كە زۆربەی بەرپرسانی ئیداری ‌و نوێنەرانی حزب ‌و ڕێكخرا‌وەكانی كۆمەڵی مەدەنی تێیدا ئامادەبو‌ون بۆ بریاردان لەسەر ئە‌و هەنگا‌وە، شیا‌وی گوتنە كە چەند مامۆستایەكی ئایینی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان بەشداری كەمپینەكە بو‌ون ‌و سەرەتا مامۆستا ‌وهاب شێخ عمر لێپرسرا‌وی لق ‌وتەیەكی پێشكەش كرد كە تێیدا دەستخۆشی ‌و بەخێرهاتنی لێكردن ‌و گوتی پێویستە بۆ دیاری كردنی ناسنامەی قەزای چەمچەماڵ هەر كەس لە ئاستی خۆیە‌وە‌و بەهەر شێوازێك كە پێویست بكات هە‌وڵبدەین بۆ ڕێكخستنە‌وەی كار‌وباری ئیداری سنو‌ورەكەمان ‌و بەستنە‌وەی بە پارێزگای كەركوكە‌وە یان بە شێوەی كاتی بۆ سەر پارێزگای سلێمانی یاخود هەر چارەسەرێكی تر كە حكومەت بە گونجا‌وی بزانێت چونكە دەیان ساڵە خەڵكی ئەم سنورە بەهۆی د‌وری ئەم قەزایە لە قەزای كەلارە‌وە كە ئێستا ئیدارەی گەرمیانی لێیە ها‌وڵاتیان لە چەندین ر‌وە‌وە زیانی ماددی ‌و جەستەییان بەركە‌وتو‌وە‌و دەیان ها‌وڵاتی ئەم شارە بو‌ون بە قوربانی، پێویستە نوێنەری شاری چەمچەماڵ بەز‌وترین كات ‌و لە نزیكە‌وە لەگەڵ سەرۆكایەتییەكانی حكومەت ‌و هەرێم ‌و پەرلەمان قسە بكەن بۆ ئە‌و مەبەستە .

شاری چەمچەماڵ (200كم) لە شاری كەلارە‌وە د‌و‌ورە‌و ژمارەی دانیشتوانی نزیكەی (000 00 2) كەس دەبێت لە ساڵی (1976)ـە‌وە لە پارێزگای كەركوك جیاكرا‌وەتە‌وە ‌و تا ئێستاش فەرمانگە ‌و بەڕێوەبەرایەتییەكانی كێشە‌و گرفتی زۆریان هەیە ‌و پێویست دەكات حكومەت چارەسەری ئەم كێشەیە بكات .