وەفدێكی لقی ڕانیەی یەكێتی زانایان بەسەر پەرشتی بەڕێز د. عبدالله دەرۆكۆتری بەرپرسی لق سەردانی مەڵبەندی ٢٤ یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد بە مەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی بەرپرسی تازەی مەڵبەند كاك لوقمان وەردی.
ئەمەو لە دانیشتنەكەدا بەئامادە بوونی جێگران و كارگێرانی مەڵبەند وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی و بەخێرھاتن باس لە زەرورەتی چارەسەری كێشەی بایكۆت و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە دەڤەرەكە كرا. |