ڕۆژی سێشەممه 6\2\2024 شاندێکی باڵای لقی شارەزووری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كە پێكاهاتبو لە بەڕێزان مامۆستا شێخ غازی بەرپرسی لق و مامۆستا مەلا فارس کارگێڕی لق؛ سەردانی مەڵبەندی شارەزووری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد لەقەزای سەیدسادق و بە گەرمی لەلایەن بەڕێزان کاک حاجی جەلال گاهیر بەرپرسی مەڵبەند و ئەندامانی مەڵبەندەوە بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.
شایانی باسە؛ شاندی باڵای لق پیرۆزبایی زانایانی لقیان ئاراستەی مەڵبەندی ناوبراو كرد، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و هیوای سەركەوتنیان خواست. |