(1)
ئه‌وه‌ته‌ی له24ی7ی 2004 و له ژماره(1508)رۆژنامه‌ی خه‌باته‌وه، هه‌فتانه تا ئێستا له خزمه‌تتاندا بووم بۆ پێشكه‌ش كردنی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستیی، له‌به‌ر ئه‌وه‌نییه كه لاپهرِهكهم بۆ خۆم قۆرخ كردبێت - وه‌ك ده‌ڵێن - چونكه هیچ كات نه‌بووه نووسینێكی بابه‌تییانه و ئایینی هاتبێت و لێره فه‌رامۆش كرابێت و بگره هه‌ركات شتێكی باش هاتبێت وێرِای لاپهرِهكانی دیكه‌ی رۆژنامه‌كه، به‌شێك له‌م لاپهرِهیشی پێدراوه، ههربۆیهكه پێم خۆشه جارێكی دیكه‌یش ئه‌وه بڵێم: من له ئاستی خۆمه‌وه زۆر سوپاسی هه‌ر خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێك ده‌كه‌م له‌وبواره ئایینییانه‌دا گه‌ر بنووسێت كه ئێمه له‌سه‌ریان كۆكین و له به‌رپرسه بهرِێزهكانی رۆژنامهكهیش پشت رِاستم، كه هیچ كات، هیچ نووسینێكی باش فه‌رامۆش ناكه‌ن، لێره‌وه جارێكی دیكه‌یش پشتیوان به‌خوا له‌م ژماره‌یه‌وه، كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه له‌سه‌رهه‌ندێك بابه‌تی دیكه‌ی زۆر هه‌ستیاری هه‌نووكه‌یی فیقهی ده‌خه‌مه‌به‌ردیدی ئێوه‌ی بهرِێز، كه له بنه‌ره‌تدا له رێگه‌ی(ماڵپهرِی ئیسلام ئۆنلاین)ـه‌وه، وه‌رمگرتوون و بۆخۆیشم زۆر به‌ورده‌كارییه‌وه، گهرِاومهتهوه بۆ سه‌رچاوه‌كان و تویِژینهوه و به دووداچوون و لێكدانه‌وه‌م له‌سه‌ركردوون و بۆ دۆزینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كان - هێنده‌ی گونجابێت - به ته‌نها به نووسین و ئاماژه‌كانی ئه‌وێ رِازی نه‌بووم، چونكه لهوبرِوایهدام تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌و بهرِێزانه، خۆیان له گهرِانهوه بۆهه‌ندێك سه‌رچاوه به دوورگرتووه، هه‌ر له سه‌ره‌تایشه‌وه، داوام له ههرخوێنهرێكی بهرِێزه، ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رنج و تێبینیهكیان هه‌بێت، به هه‌مان ئاستی نووسینه‌كه و زانستی و بابه‌تییانه، بۆمی زه‌نگین بكه‌ن و به سینگی فراوانه‌وه هه‌موو ره‌خنه‌یه‌كیش وه‌رده‌گرم.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه سۆزیی ئه‌وه‌تان ده ده‌مێ كه زۆرینه‌ی ده‌قه‌كان و بابه‌ته خواستراوه‌كان وه‌ك خۆیان له سه‌رچاوه‌كانه‌وه به‌زمانی عه‌ره‌بی دێنم و بابه‌ته‌كانیش به‌زۆری ئه‌م چه‌ند ته‌وه‌رانه له خۆ ده‌گرن: 1: ته‌وقه‌كردنی دوو رِهگهزهی به‌یه‌ك شیاو(نامه‌حره‌م). 2: سه‌یركردنی ئافره‌ت و پیاوی به‌یه‌ك شیاوبۆیهكدی. 3: تێكه‌ڵی نێوان ئافره‌ت و پیاو و حوكمه شه‌رعییه‌كانی. 4: خۆشه‌ویستی نێوان دوو رِهگهزه و مه‌رجه‌كانی. 5: په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵی نێوان دوو رِهگهزه له شوێنه‌گشتییه‌كاندا. 6: بریتی(به‌دیل)ی شه‌رعی بۆ دوو رِهگهزه، له جیاتی په‌یوه‌ندییه گوماناوییه‌كان.7: حوكمی هاورِێیهتی نێوان دوو رِهگهزه. 8: بنه‌ماكانی هه‌ڵسوكه‌وتی دوو ره‌گه‌زه. 9: په‌یوه‌ندی نێوان دوو رِهگهزه له رێگه‌ی ئه‌نته‌رێت و كورته‌نامه‌وه. 10: به‌جیا پێكه‌وه بوون(خه‌لوه)ی دوو رِهگهزه. 11: مه‌له‌كردنی دوو رِهگهزه پێكه‌وه. 12: كاركردنی دوو رِهگهزه له شوێنی كار پێكه‌وه. 13: رێگه پێدانی دایك بۆمێرد كردنی كچ. 14: حوكمی ژن و مێردایه‌تی (فرێند). 15: حوكمی لاسایی كردنه‌وه‌ی دوو رِهگهزه بۆیه‌كدی. 16: عه‌وره‌تی ژن له‌به‌ر ده‌م خزمانیدا. 17: هه‌ندێك برِیاری فیقهی لهمهرِجیاوازییهكانی نێوان دوو رِهگهزه.
ههرلهسهرهتایشهوه به پێویستی ده‌زانم، كه كورته‌یه‌كی رِای زانایانتان بۆ بێنم لهسهرحوكمی ده‌ستنوێژ شكاندنی ژن و پیاو له یه‌كدی و له‌وه‌وه بچینه نێو درێژه‌ی باسه‌كانمان.
حوكمی ده‌ستنوێژ شكاندنی ژن و پیاو له یه‌كدی
ئیبنوروشدی گه‌وره فیقهزان و شاره‌زا له مه‌زه‌وه لێك جوداكان، له نێو كتێبه فیقهییه پرِ له بهراوردكارییهكهی (بدایة المجتهد ونهایة المقتصد)دا، ده‌ڵێ: (زانایان رِایان لێك جودایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌گه‌ر ژن و پیاوێك ده‌ستیان به‌رده‌ستی یه‌ك بكه‌وێت، یاخود هه‌رئه‌ندامێكی دیكه‌ی هه‌ستیاریان به‌ریه‌ك بكه‌وێت، ده‌ست نوێژ ششتن پێویست ده‌بێته‌وه، یان نا؟
1: هه‌ندێك ده‌ڵێن: هه‌رپیاوێك ده‌ستی بهرئافرهتێك بكه‌وێت و گۆشت بهرگۆشت كه‌وتبێت و هیچ ده‌ستكێش، یان پهرِۆیهك له نێوانیاندا نه‌بێت، ئه‌وه ده‌ستنوێژی ئه‌و پیاوه ده‌شكێت، هه‌روه‌ها هه‌ركه‌س ئافره‌تێك ماچ بكات، چونكه ماچ كردنیش جۆرێكه له‌به‌ركه‌وتنی لاشه‌ی یه‌كدی، ده‌ستنوێژی ده‌شكێت، چونكه ماچ كردنیش جۆره ده‌س بهركهوتنێكه، ئیتر چێژ له‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه وه‌ربگرێت یان نا، ئه‌مه بۆچوونی ئیمامی شافیعیی(ر) و ههوادارهكانیهتی.
بهلاَم ئه‌وه‌نده هه‌یه، ئیمامی شافیعی(ر)جارێك له قسه‌كانیدا جیاوازی ده‌كات له نێوان ئه‌وه‌ی ده‌سته‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت، له لایه‌ك ده‌ڵێ: هه‌رده‌ست لێدهرهكه ده‌ستنوێژی ده‌شكێ و له لایه‌كی دیكه و جارێكی دیكه، ده‌ڵێ: ده‌ستنوێژی هه‌ردووكیان ههردهشكێت، وه‌ك چۆن جارێك ده‌ڵی: هه‌رله ژنی خۆی ده‌شكێ و له(مه‌حاریم)ناشكێ و جارێكی دیكه ده‌ڵێ: به یه‌ك پێوه‌ر له هه‌رهه‌موویان ده‌شكێت.
2: بهدهرلهوان، هه‌ندێكی دیكه ده‌ڵێن: ئه‌گه‌رده‌ست به‌ركه‌وتنه‌كه به‌حه‌زه‌وه بێت، ئه‌وا ده‌ستنوێژ ده‌شكێ و ئه‌گه‌ر به‌حه‌زه‌وه نه‌بێت ده‌ستنوێژ ناشكێت، وه‌ك چۆن جیاوازییش ده‌كه‌ن له نێوان ئه‌وه‌ی له‌ودیو پهرِۆیهكهوه بێت وه‌ك ده‌سكێش، یان نا، به‌ركه‌وتنی هه‌رئه‌ندامێك بێت به‌ده‌رله ماچ، كه لای ئه‌مان گومان له شكاندنی ده‌ستنوێژدا نییه پێی، بۆ ماچه‌كه ده‌ڵێن: حه‌ز و ئاره‌زووه‌كه هه‌بێت، یان نا، هه‌ر ده‌یشكێنێت، ئه‌مه‌یش رِای ئیمامی مالیكی كورِی ئه‌نه‌س و یاوهرهكانییهتی(ر).
3: هه‌ندێكی دیكه ده‌ڵێن: به‌ریه‌ك كه‌وتنی ده‌ستی ژن و پیاو به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستنوێژ ناشكێنێت، ئه‌مه‌یش رِاو بۆچوونی ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌یه(ر).
هه‌ریه‌ك له خاوه‌نی ئه‌م بۆچوونانه‌یش، پاڵپشتیی بۆرِایهكانیان دێننه‌وه له هاوبۆچوونی هه‌ندێك له یارانی پێغه‌مبه‌ره‌وه(د.خ)، به‌ده‌ر له‌و فهقیهانهیان نه‌بێت، كه بۆشكاندنی ده‌ستنوێژ، چێژ وه‌رگرتن و حه‌ز ده‌كه‌نه مه‌رج بۆشكاندنهكه.
هۆكاری ئه‌م هه‌موو فره رِایهتییهیش، دهگهرِێتهوه بۆ تێگه‌یشتن له وشه‌ی(لمس)، كه له زمانی عه‌ره‌بیدا بۆچه‌ندین مانای لێكجودا هاتووه!
جاری واده‌بێت مه‌به‌ستی عه‌ره‌ب له‌وشه‌ی(لمس)ده‌ست لێدانه و جاری وایش هه‌یه مه‌به‌ست پێی سه‌رجێی(جیماع)ـه.
لێره‌وه رایه‌كان سه‌ریان هه‌ڵداوه و به‌ده‌ر له‌وه‌یش، كه چه‌ندین ده‌ق له به‌رده‌م هه‌رلایه‌كدا هه‌یه و هه‌یانه ده‌ڵێن: ئه‌و وشه‌ی له‌مسه‌ی له ئایه‌تی6ی سوره‌تی ئهلمائیده دا هاتووه، مه‌به‌ست پێی سه‌رجێی كردنه.
هه‌ندێكی دیكه‌یان ده‌ڵێن: مه‌به‌ست پێی وێككه‌وتنی ده‌سته.
جا هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌واندا هه‌یه ده‌ڵێ: ئه‌و ده‌قه گشتگیر(عام)ـه و مه‌به‌ست پێی لایه‌كی تایبه‌ت(خاص)ـه و بۆیه‌كه چێژ وه‌رگرتنیان به مه‌رج گرتووه.
هه‌ندێكی دیكه‌یان ده‌ڵێن: وشه‌كه گشتگیر(عام)ـه و مهبهستهكهیشی ههربهگشتگیر ماوه‌ته‌وه و چێژیان به مه‌رج نه‌گرتووه.
ئه‌وانه‌یان كه رایان وایه به ده‌ست لێدان ده‌ستنوێژ ده‌شكێ، بهلاَم چێژ وه‌رگرتنیان به‌مه‌رج گرتووه، ده‌ڵێن: هه‌ندێك ده‌قمان له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه، كه مانای گشتگیرییهتی ئایه‌ته‌كه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه عائیشه(ر)، بۆمانی باس ده‌كات، كه جاری وابووه پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، له كاتی كرِنووش بردنی نوێژدا ده‌ستی به‌رم ده‌كه‌وت و جاری وایش بووه ئه‌م ده‌ستی بۆ بردووه، جگه لهوفهرموودهی دیكه‌ی عائیشه(ر)كه به چه‌ند رێگه‌یه‌ك هاتووه و یه‌كێكیان لهرِێگهی(مه‌عبه‌دی كورِی نه‌باته)باس له‌وه ده‌كات كه:
(پێغه‌مبه‌ر(د.خ)به زمانی به رۆژووه‌وه عائیشه‌ی ماچ كردووه!)، كه ئیمامی شافیعی(ر)فه‌رموویه‌تی:
(إن ثبت حدیث معبد بن نباتة فی القبلة لم أر فیها ولا فی اللمس وضوءا)(1).
واته: (گه‌ربێت و فه‌رمووده‌كه‌ی، كه باس له ماچ كردنی پێغهمبهردهكات(د.خ) بۆ عائیشه‌ی خێزانی(ر)، به زمانی به رِۆژووه و مه‌عبه‌د دهیگێرِێتهوه، بچه‌سپێت، ئه‌وكات منیش نه به ماچ كردن و نه به ده‌ست لێوهدانی ژن و مێرد بۆ یه‌كدی ده‌ستنوێژگرتنه‌وه به پێویست ناگێرِم).
ئه‌و لایهنانهیشیان كه پێیان وایه هه‌ربه‌ده‌ست وێككه‌وتنی دوو رِهگهزهی پێك شیاو بۆیه‌كدی، ده‌ستنوێژ به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، ده‌ڵێن: وشه‌ی له‌مس له بنهرِهت(حه‌قیقه‌ت)دا به‌مانا ده‌ست وێككهوتنه و له(مه‌جاز)یشدا سه‌رجێی كردن ده‌گرێته‌وه، هه‌ركاتێكیش وشه‌ی هاوبه‌ش به‌كارهێنرا، لایه‌نی بنهرِهتهكهی ره‌چاو ده‌كرێت، كه لێره‌دا وێككه‌وتنی ده‌سته بۆیه‌كدی، مه‌گه‌رله كاتێكدا نه‌بێت كه به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌رئه‌وه هه‌بێت كه مه‌به‌ست پێی مهجازهكهیه.
گه‌رچی به‌رامبه‌ره‌كانیان ده‌توانن بڵێن: ئه‌وكاته‌ی وشه‌یه‌ك بۆ مهجازهكهی زۆر به‌كار ده‌هێندرێت، زۆرتر مه‌جاز ده‌گه‌یێنێت، نه‌وه‌ك حه‌قیقه‌ته‌كه.
ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه جێگه‌ی متمانه‌یه ئه‌وه‌یه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وشه‌كه، ههردووماناكه به یه‌ك شێوه و یه‌ك ئاست ده‌گرێته‌وه، یان نزدیك له‌یه‌ك ئاست، ده‌یگه‌یێنێت، من وای بۆده‌چم كه مه‌به‌ست به له‌مس جووت بوون و سه‌رجێییه، چونكه قورئان زۆرجار ئه‌و وشه‌یه‌ی بۆ سه‌رجێی به‌كارهێناوه)(2).
ته‌وقه‌كردنی دوو رِهگهزهی به‌یه‌ك شیاو(نامه‌حره‌م)
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد، بۆ نووسینی هه‌ربابه‌تێك، له‌م زنجیره بابه‌تانه‌ی دای ده‌مه‌زرێنم، له پێشدا ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ماڵپهرِی ئیسلام ئۆن لاینه‌وه وه‌رم گرتووه، ده‌یهێنم و لێیانه‌وه ده‌چمه نێو درێژه‌ی بابه‌ته‌كه، كه لێره‌دا رێزدار د. یوسف قه‌رزاوی ده‌ڵێ:
(به‌ر له چوونه نێو درێژه‌ی باسه‌كه‌م و تاو و توێكردنی رِاو بۆچوون و به‌ڵگه‌ی هه‌موولایه‌ك، به پێویستی ده‌زانم كه دوو شێوازی ته‌وقه كردن جیا بكه‌مه‌وه، كه ئه‌و دووانه، ناكه‌ونه نێو بازنه‌ی كێبرِكێی زانایان و را و بۆچوونه لێك جوداكانیان، كه برِوام وایه حوكمی ئه‌و دوو شێوه و حاڵه‌ته، ئه‌وه‌نده‌ی من بیزانم، هیچ جێگه‌ی رای جیاواز بوون نییه له‌لای هیچ كه‌س له فه‌قیهه كۆنه‌كان:
یه‌كه‌م: هه‌ر ته‌وقه كردنێك له نێوان دوو رِهگهزهی نێر و مێ، بۆ چێژ لێ وه‌رگرتن و حه‌زی سه‌رجێی بێت، با له لایهكیشیانهوه بێت، ئه‌وه ئه‌و ته‌وقه كردنه حه‌رامه، یاخود ئه‌گه‌ر جێگه‌ی گومانی ئه‌وه‌بێت كه ئه‌و ته‌وقه كردنه، سه‌ربكێشێت بۆ فریو خواردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن.
ئه‌م حه‌رام بوونه‌یش، بۆ ئه‌وه‌یه كه رێگه بگیرێت، له هه‌ر شتێك كه ره‌نگبێ سه‌ربكێشێت بۆ خراپه، كه ئه‌م خۆ پارێزییهیش پێویست (واجب)ـه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی خراپه، خۆی دیارخست له كاره‌كه‌دا و هۆكاره‌كانیشی رهخسین، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م لایه‌نه به‌هێزده‌كات ئه‌وه‌یه، كه زانایان ده‌فه‌رموون:
(أن لمس الرجـل لإحـدى محـارمه، أو خلوته بها وهي من قسم المباح في الأصل تنتقل إلى دائرة الحرمة إذا تحركت الشهوة، أو خيفت الفتنة)(3).
واته: (ده‌س به‌ركه‌وتنی ههردووكهسێك كه پێك نه‌شێن، یان به‌ته‌نهایی بوونیان له شوێنێكدا به‌ته‌نها، ئه‌گه‌ر سه‌ربكێشێت بۆ جۆشاندنی هه‌ستی سه‌رجێی له ریگه‌پێدراو موباحه‌وه ده‌بێت به حه‌رام، هه‌روه‌ها ئهگهرترسی تهفرهچوون هه‌بوو).
به‌تایبه‌تی وه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی پیاوێك و كۆڵهبهستی خێزانه‌كه‌ی، واته پیاوێك بێوه‌ژنێكی هێنابێت، كه له مێردێكی دیكه، كچێكی هه‌بێت و ده‌ست كه‌وتنه به‌رده‌ستی پیاوه‌كه بۆكچی ژنه‌كه‌ی له مێردێكی دیكه، یان ده‌ست بهرخهسو كه‌وتن، كه زۆرجار مرۆڤ به ئاستێكی دیكه‌دا ده‌بات، یان باوه ژن، یان خوشكی شیری، كه هه‌ریه‌ك له‌مانه، جگه له‌وه‌ی به مرۆڤ ناشێن، بهلاَم سۆزی خۆشه‌ویستی و رێز بۆیان وه‌ك دایك و خوشك و پور و ئه‌وانه نییه.
دووه‌م: رێگه به‌وه دراوه، كه پیر و په‌ككه‌وته‌یه‌ك، كه جێگه‌ی حه‌ز نه‌مابن، هه‌روه‌ها كیژێك، كه كاتی شووكردنی نه‌هاتبێت، كه ئه‌مانه هۆكاری حه‌زیان تێدا نییه و دوورن له ته‌فره چوون.
ئیتر ئه‌وه‌ی تهوقهكه ده‌كا، هه‌ر یه‌ك بێت له دوو رِهگهزهكه، چونكه له نێو سه‌رچاوه‌كاندا بۆمان گێرِراوهتهوه:
(عن أبي بكر(ر)أنه كان يصافح العجائز، وعبد الله بن الزبير استأجر عجوزا تمرضه، فكانت تغمزه وتفلي رأسه).(4). واته: (چونكه ئه‌بوبه‌كری سدیق(ر)، ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ پیرێژن كردووه و عهبدولاَی كورِی زوبه‌یر(ر)، پیرێژنێكی به‌كرێ گرتبوو، په‌رستاری بۆ ده‌كرد، كه جاری وا ده بوو سیخورمه‌ی لێ ده‌دا و قژی بۆ ده‌هۆنییه‌وه).
ده‌كرێ به‌رله هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كیش، له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه، پشت به قورِئانی پرِ له به‌خشش ببه‌ستین و به به‌ڵگه بیهێنینه‌وه، كه ده‌بینین رێگه به‌و ئافره‌ته ته‌مه‌ن گه‌وره، یان بچووكانه ده‌دات، كه وابه‌سته نه‌بن به هه‌ندێك جل و بهرگییانهوه، كه ئهورێگه پێدانه‌ی بۆئه‌وانی ده‌دات به‌كه‌سانی دیكه‌ی نادات و ده‌فه‌رموێت:
(والقواعد من النساء اللاتي لا يرجون نكاحا فليس عليهن جناح أن يـضعن ثيابهن غير متبرجات بزينة وأن يسـتعففن خير لهن والله سميع عليم)(5).
واته: (ئه‌وخانمانه‌ی كه له سوورِی مانگانه و زاووزێ كه‌وتوون و نیشته‌جێ بوونه و له شووكردن بێ نیاز بوون، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له پۆشاكه‌كانیان نه‌كه‌نه به‌ریان و دای بكه‌نن، هیچ گوناهێكیان ناگات، به مه‌رجێك نهبنهلاسایی كاری ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه لاده‌ر و دوورن له وابه‌سته‌یی به‌شه‌رعه‌وه، هاوكات نه‌چن جوانێكانی خۆیان به دیار بخه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، ئه‌گه‌ر بێت و خۆیان بپارێزن، باشتره و بۆیان به خێر تر ده‌نووسرێت و خوای گه‌وره بیسه‌ر و زانایه).
هه‌روه‌ها ئهوپیاوانهیش كه گه‌یشتوونه‌ته ته‌مه‌نێك، كه حه‌زی ژنیان تێدا نه‌ماوه و په‌كیان كه‌وتووه، واته هه‌ستی سهرجێگهییان تێدامردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و كیژانه‌ی كه هێشتا حه‌زی سه‌رجێیان تێدا دروست نه‌بووه و منداڵن و نه‌گه‌ییون، ئایه‌ته‌كه ده‌فه‌رموێت:
(أو التابعين غير أولي الإربة من الرجال أو الطفل الذين لم يظهروا على عورات النساء)(6). واته: (یاخود ئه‌و پیاوانه‌ی كه حه‌زی سه‌رجێیان تێدا نه‌ماوه و ئه‌و مندالاَنهیش كه هێشتا ئه‌و حه‌زه‌یان تێدا دروست نه‌بووه، ئه‌و كورِانهیش كه هێشتا نازانن نهێنییه‌كانی ئافره‌ت و رِهگهزی به‌رامبه‌ریان چ چشته).
ئیدی به‌ده‌ر له‌م دوو شێوازه‌ی باسمان لێ‌كردن، حوكمی هه‌ر هه‌موو شێوه ته‌وقه كردن و ده‌ست وێك كه‌وتنێكی دوو رِهگهزهی به‌رامبه‌ری پێك شیاو، جێگه‌ی ململانێ و كێبرِكێی زانا و فهقیههكانمانه له كۆن و نوێ‌دا، به‌م شێوه‌ی كه باسی لێده‌كه‌ین:
1: ئه‌و زانا به‌رێزانه‌ی كه پێیان وایه پێویست(واجب)ـه له‌سه‌ر ههرخانمێك كه هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌ندامی لاشه‌ی دابپۆشێت، به ده‌ست و ده‌م وچاویشهوه، چونكه ئه‌و جیاكردنه‌وه‌ی له ئایه‌تی 31 ی سوره‌تی ئه‌لنوردا هاتووه:
(ولا یبدین زینتهن إلا ما ظهر منها).
واته: (نه‌كه‌ن جوانیی خۆیان به دیاربخه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه به خۆی دیاره).
ده‌ڵێن: ئه‌و دوو شوێنه ناگرێته‌وه و مه‌به‌ست به دیاربوو، ته‌نها جل و به‌رگ و پۆشاكی ده‌ره‌وه‌یه‌تی، وه‌ك ده‌رسۆك و سه‌رپۆش و عه‌با و ئه‌و شتانه، یان به هۆی هه‌ڵدانه‌وه‌ی (با)وه، شوێنێكی ده‌ربكه‌وێت، نه‌وه‌ك دروست بێت هیچ پارچه‌یه‌ك له ئه‌ندامی لاشه‌ی ئافره‌ت ده‌ربكه‌وێت.
جا ئه‌و زانایانه ده‌ڵێن: ته‌وقه كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ت، حه‌رامه: چونكه ئه‌گه‌ر شاردنه‌وه‌ی ده‌سته‌كان پێویست بێت، ته‌ماشا كردنیشیان حه‌رامه، كه ته‌ماشا كردنیشیان حه‌رام بێت، ده‌ست بهركهوتنیشیان حه‌رامتره!
چونكه ته‌وقه كردنی دوو رِهگهزهی به یهكشیاو، بۆ كارتێكردن و حه‌ز بزواندن، به هێزتره له حاڵه‌ته‌كانی دیكه!
گومان له‌وه‌یشدا نییه كه هیچ ته‌وقه‌یه‌ك نییه بێ ده‌ست به‌ریه‌ك كه‌وتن.
بهلاَم ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و باسه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی ئه‌م بۆ چوونانه‌یان هه‌یه، كه‌مینه‌ن!
زۆرینه‌ی فه‌قیهه‌كانی یاران و تابیعی و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وان، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن، كه ئه‌و جیاكردنه‌وه‌ی نێو ئایه‌ته‌كه(إلاماظهـرمنها)، مه‌به‌ست پێی ده‌م وچاو و ده‌سته‌كانه!
كه‌وابوو ئه‌گه‌رهات و ته‌وقه كردنێكی دوو رِهگهزهی به‌رامبه‌ر، به بێ حه‌زی سه‌رجێی بوو، له كوێ و به چ به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه حه‌رامه و كوانێ ئه‌و به‌ڵگانه له كوێن؟
له راستیدا زۆر به دوای به‌ڵگه‌دا گهرِام، به‌ڵگه‌یه‌ك كه هێنده به‌هێزبێت، كه بتوانرێت پشتی پێ ببه‌سترێت، نهم بینی به‌ڵگه‌یه‌كیان هه‌بێت، به‌ده‌ر له‌و به‌ڵگه‌یه‌ی كه لای خۆیان به هێزترین به‌ڵگه‌یه، ئه‌ویش داخستنی ده‌روازه‌ی رِاكێشانه بۆ تاوان و فریوخواردن، كه پێی ده‌ڵێن: (سه‌دی زهریعهی فیتنه)، كه گومان له‌وه‌دا نییه، له كاتێكدا كه ترسی بزواندنی ئاره‌زوو هه‌بێت، یان ترسی چه‌واشه بوون و ته‌فره چوون هه‌بێت، به‌وه‌ی كه نیشانه‌كانی ئهوتهفره چوونه دیاربێت، ئه‌مه زۆر وه‌رگیراو و مه‌قبووله، بهلاَم له كاتی پشت راست بوون له خۆ و باوهرِ به‌خۆ بوون، كه زۆرینه‌ی كات ئه‌مه‌یانه، داخۆ بۆچی حه‌رامه؟
هه‌ندێك له زانایان گوتوویانه: به‌ڵگه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و حه‌رامێتی ته‌وقه كردنه‌ی دوو رِهگهزهی به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك، ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، له كاتی به‌یعه‌ت كردنی دا به ئافره‌تان، له رۆژی فه‌تحی مه‌ككه‌دا، كه به‌یعه‌تی نیسائی كرد، ده‌ستی نه‌خسته نێو ده‌ستی هیچ ئافره‌تێكه‌وه، وه‌ك له ته‌فسیری سوره‌ی مومتهحینهدا هاتووه و بوخاریش هێناویه‌تی(7).
بهلاَم ئه‌وه‌ی كه لای زانایانی ئیسلامی ناسراوه و زانراوه، ئه‌وه‌یه، كه ئه‌نجام نه‌دانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، له كرده‌وه‌یه‌ك مه‌رج نییه، مانای ئه‌وه‌بێت كه ئه‌وشته‌ی به حه‌رام دانابێت بۆیه‌كه ئه‌نجامی نه‌داوه!
چونكه جاری وابووه، بۆیه‌كه كرده‌وه‌یه‌كی نه كردووه، چونكه حه‌رام بووه، جاری وایش بووه بۆیه‌كه نه‌ی كردووه، چونكه مه‌كرووه بووه، جاری وایش بووه وازی لێهێناوه، چونكه(خیلافولئهولا)بووه، جاری وایش هه‌بووه نه‌ی كردووه، چونكه حه‌زی بۆی نه‌چووه، وه‌ك نه خواردنی گۆشتی بزن مژه(ضب)(8)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه موباحیش بووه و ده‌خورێت بۆخۆی نه‌یخواردووه).
ئیمامی ئه‌حمه‌دی كورِی حه‌نبه‌ل(ر)له عهبدولاَی كورِی عه‌باسه‌وه(ر)، بۆمان دهگێرِێتهوه، كه گوتوویه‌تی:
(أهدت أم حفيد خالة ابن عباس لرسول الله(ص)سمنا وأقطا وأضبا، فأكل من السمن ومن الأقط، وترك الأضب تقذرا، قال: وأكل على مائدة رسول الله(ص)، ولوكان حراما لم يؤكل على مائدة رسول الله(ص)(9).واته: (پوری عهبدولاَی كورِی عه‌باس(ر)، به دیاری هه‌ندێك رۆن و هه‌ندێك كه‌شك و هه‌ندێك (بزن مژه)ی هێنا بۆ پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، ئه‌ویش له رِۆن و كهشكهكهی خوارد و قێزی هاته‌وه له بزن مژه‌كه و نه‌یخوارد، عهبدولاَدهڵێ: لهسهرخوانهكهی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، خورا، ئه‌گه‌ر حه‌رام بوایه لهسهرخوانهكهی نه ده‌خورا).
په‌راوێزه‌كان:
(1)(ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی عائیشه(ر)، كه ئیبنوروشد له ئیمامی شافیعییه‌وه(ر)باسی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌كات كه ئه‌گه‌ر به‌لایه‌وه چه‌سپی، ئه‌وا حوكمه‌كه‌ی لای ئه‌و ئه‌وه ده‌بێت، ئیمام ئه‌حمه‌دی كورِی حه‌نبه‌ل و ده‌یان كه‌سایه‌تی و زانای دیكه‌ی فه‌رمووده‌زان گێرِاویانهتهوه كه من لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه بۆ هه‌ندێكیان بكه‌م، وه‌ك:
(الموسوعة الحديثية مسند الامام أحمد بن حنبل 164-241هـ، ط مؤسسة الرسالة، رقمه 24110 و 25732 و25600، و24130و25414و25653و26299و24950و2415424965و25932و25815 بتحقيق مجموعة من العلما‌ء).
وقد حكمواعليه بأن اسناده صحيح على شرط الشيخين، واثناء تخريجهم أشاروا إلى روايات الحديث: مثل الشافعي في السنن و الحميدي و مسلم و النسائي و الدارمي و أبو يعلى و إبن خزيمة و الطحاوي في شرح معاني الآثار و البيهقي في السنن وعبد الرزاق في المصنف و الطبراني في الأوسط و الترمذي والبخاري في التاريخ الكبير).(2)(بداية المجتهد ونهاية المقتصد، تأليف القاضي أبي الوليد محمد بن أحمد بن رشد القرطبي 520 – 595هـ ط دار ابن حزم ص 35 - 36).(3و4)(أنظر: الإختيار لتعليل المختار في فقه الحنفية 4/155و156).
(5)(النور: 60) ئیمامی قورتوبی له لێكدانه‌وه‌ی مانای ئه‌م ئایه‌ته دا پێنج برِگه و بابه‌تی فیقهی باس ده‌كات و ده‌چێته نێو درێژه‌ی هه‌ندێك له‌و رِا و بۆچوونه لێكجودایانهی كه له باره‌ی ئهوخانمانهوه هاتوون، كه بۆیان هه‌یه سه‌رپۆشیان دابكه‌نن و كه‌زی، یان پرچیان ده‌ربكه‌وێت، كه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك توند كارییه‌كی زۆری تێدایه و له بۆچوونهكانیشدا ته‌نها هه‌ر رای لێكجودایه نه‌وه‌ك هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه). (6)(النور: 31).
(7)(رواه البخاري في كتاب التفسير من صحيحه سورة الممتحنة باب: (إذا جاءكم المؤمنات مهاجرات) فتح الباري ج8ص810ط دار الفيحاء).
(8)(جۆره ئاژه‌ڵێكی ده‌شته‌كی نێو عه‌ره‌بستان هه‌یه وای پێ ده‌گوترێت و وه‌ك ئه‌و جۆره بزنمژكهی لای خۆمان نییه و ئه‌و له كه‌روێشكی قه‌ڵه و گه‌وره‌تره و به ئه‌ندازه‌ی به‌رخێكی لێ دێت، بهلاَم كاتی خۆی له نێو مه‌ككه‌دا نه‌بووه و له ده‌شت هێناویانه و پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، حه‌زی پێ نه‌كردووه و نه‌یخواردووه، شێوازه‌كه‌ی وه‌ك بزن مژكهی لای خۆمانه و گۆشته‌كه‌ی وه‌ك گۆشتی سووچهرِ وایه).
(9)(مسند الامام أحمد بن حنبل ج5ص114 رقم الحديث2959ط مؤسسة الرسالة).
(خه‌باتی ژماره3777هه‌ینی20/5/2011لاپهرِه11). |