لقی هەولێری یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر دەکات

دوێنێ 18ی2ی2024 بەڕێز شێخ موسی شێخ یحیی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، پێشوازی کرد لە بەڕێز کاک نەبەز ئیسماعیل بەڕێوەبەری ئەوقاف وکاروباری ئایینی هەولێر .


لە میانەی سەردانی بەڕێز کاک نەبەز لە لایەن هەردوو لا جەخت لە زیاتر خزمەتکردنی مامۆستایانی ئایینی قەدرگران و مزگەوت و نوێژ خوێنان و حوجرەی فەقێیان و کۆمەلە بابەتێکی گرنگ تاوتوێ کرا .


دواتر بەڕێز شێخ موسی باقلانی پاڵپشتی و هاوکاری خۆی بۆ بەڕێوەبەری نوێی ئەوقافی هەولێر دووپاتکردەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست .


ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان