ژیری سیفه‌تێكی به‌نرخه كه مرۆڤه‌كان لێك جیا ده‌كاته‌وه، خوای گه‌وره ئه‌قلی پێ به‌خشیوین تا رێگه‌ی خراپه‌و چاكه له‌یه‌ك جیابكه‌ینه‌وه، چۆنی ڕه‌فتاری ئێمه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بیر‌و بۆچوون ئایا هه‌ر ئه‌قلی خۆمان نییه بگه‌ینه ئاستێكی به‌رز خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی به‌ها ژیان به ئاقلی خۆمانه ناوداری بهئهقلی خۆمانه تیاچونیش هه‌ر به ئه‌قلی خۆمانه، ئه‌م تیاچوونهی ئه‌مڕۆ له‌خوێندن باوه هه‌ستی پێ ناكه‌ین ئه‌ویش (فێڵ‌و گزهیه) قوتابی له‌نێو ژان‌و ئازاری تاقیكردنه‌وه‌و كاره‌ساتی مانه‌وه ژیری له‌ده‌ست ده‌دات ڕێگای خوێندن ههڵدێریو گێژهلۆكی سه‌ختی تیایه، به‌ڵام له‌م مه‌ترسیه گه‌وره ده‌كرێ په‌نا بۆ كاری ناڕه‌وا بهریو خیانه‌ت بكه‌یت، گه‌ر نه‌توانی پارێزگاری له‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر() بكه‌ین: (من غشنا فلیس منا)، لهدۆخهكانیش سه‌ركه‌وتوو نابی، زانست ڕووناك كه‌ره‌وه‌ی بیر‌و هۆشمانه، ئایه پرسیارت له خۆت كردووه ئامانجی خوێندنت چییه؟ گه‌ر كاتی خوێندنت نییه له‌به‌ر هه‌ر هۆییه‌ك چۆن گوێڕایه‌لی شه‌یتان ده‌بیت كه غه‌ش بكه‌یت شه‌یتان سه‌رسامه له‌به‌نده‌كانی خوا ڕقیان له‌منه گوێ ڕایهلیشم ده‌كه‌ن خوایان خۆش ده‌وێت فه‌رمانی ده‌شكێنن، تۆ ده‌بیته كۆڵارهی ده‌ستی شه‌یتان كه‌به‌ده‌م باوهفڕینت ده‌كات تا (با) به‌توندی توندتربێت به‌رزتر ده‌فڕێت دڵنیابه ئه‌م (با)یه نامێنێ تۆش ده‌كه‌ویته سه‌ر ئه‌رزو بایه‌خت نامێنێ إمام علی() ده‌فه‌رمووێ (دڵی نه‌زان به ته‌ماع داپۆشراوه بۆته بارمته‌ی ئاره‌زوه‌كانی وه هۆگری هۆیه‌كانی هه‌ڵخه‌له‌تاندنه) كه‌سانی فێڵ باز كه خۆیان به زیره‌ك داده‌نێنن نازانن له‌ناو گۆمێكی مه‌نگن هه‌میشه له‌دڵته‌نگی دان ته‌ماع تووشی هۆیه‌كانی غهشكردنی كردوون.
هۆیه‌كانی غه‌ش:
(بێ هێزی باوه‌ڕت به‌خوای میهرهبانو لاوازی په‌روه‌رده‌و ئهدهبتو كه‌سایه‌تیه‌كی لاواز‌و فاشڵو باوه‌ڕ به‌خۆ نهبوونتو تهمبهلیت له‌خوێندن).
تۆ ده‌بیته كه‌سێك هه‌رده‌م ترسنۆك ده‌بی له ئاشكرابوونت سه‌ر شۆڕ ده‌بیت لای هاوڕێكانت بیركه‌وه نزیكترین كه‌ست له بیرچووه كه بێ نرخ ده‌بی لا ئه‌و چه‌ند جار به‌گوێتا چرپاوه قۆپیه حه‌رامه هۆشیاریه له‌م ئایه‌ته.
(ومن اظلم م‌من ذكر بيَيات ربه ثم اعرض عنها إنا من المجرمين منتقمون) سوره السجده، واته: كێ له‌وه سته‌م كارتره كه حهرامو حه‌لالی بۆ جیابكرێته‌وه وه پشتی ده‌كات جا تۆڵه‌ی خۆمان له‌سته‌م كاران ده‌كه‌ینه‌وه. بیرت كردۆته‌وه لهسهرپێچیهكانی غه‌ش تۆههڵگری ئه‌م تاوانه‌ی:
یه‌كه‌م: دزی كردن
به‌دزی مامۆستاكه‌ت سه‌یری پارچه وه‌ره‌قه ده‌كه‌ی كه كتابهكهت له‌سه‌ر نووسیووه. دزی له كه‌سانی ده‌وروبه‌رت ده‌كه‌ی دزی له‌ئیسلام سزای هه‌یه.
دووه‌م: هه‌ڵخه‌له‌تاندن
نه‌زانینی خۆت ده‌شاریه‌وه مامۆستاكه‌ت هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنی كه ئه‌مه وه‌ڵامی خۆته وه توشی زلزانی ده‌بی ئه‌مه له‌خۆبای بونه‌وه له‌كۆتایش كه‌سێكی گه‌نده‌ڵ كارت لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
سێیه‌م: درۆكردن
درۆكردن ڕێ خۆش كه‌ره بۆ خراپه‌كاری ڕێز له‌ده‌ست ده‌ده‌ی ده‌بیته هاوشێوه له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵ بڕیاردان به‌درۆ شایه‌تی ده‌ده‌ی كه ئه‌مه وه‌ڵامی خۆته مافی هاوڕێكانت پێ شێل ده‌كه‌ی كه خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن له‌تاریكای شه‌و ناخه‌ون.
چواره‌م: دوو ڕووی كردن
نیشانه‌ی دوو ڕوان سێ دانه‌یه، قسه‌ی كرد درۆ ده‌كات، به‌ڵێنی دا ده‌یشكێنێ، تۆ له‌به‌رده‌م مامۆستاكه‌ت به‌ڵێن ده‌ده‌ی قۆپیه نه‌كه‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ش ده‌شكێنی وه خیانه‌ت له ئه‌مانه‌ت ده‌كات تۆش خیانه‌ت له‌زانست ده‌كه‌یت به‌بێ هیچ زانیارییه‌ك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنی.
پێنجه‌م: فه‌رمان به خراپه‌كردن
دژی قورئان ده‌وه‌ستی كه نه‌هی له‌خراپه ده‌كات وه تۆش فه‌رمان به خراپه ده‌كه‌یت.
شه‌شه‌م: له‌یاد كردنی پشتیوانی خوا
لهحهدیسێكی قودسی ده‌فه‌رمووێ (ومن تصرف بحولی وقتی النت له الحدید) گه‌ر پشتت به خوا به‌ست كاره‌كانت بۆ ئاسان ده‌كات.
حه‌وته‌م: گه‌وره‌ترین تاوان گاڵته پێ كردنی فه‌رمانی خودایه.
تۆ چاوی مامۆستاكه‌ت لابهرزتره له چاوی خوای دانه‌ر وێنه‌گری خوا له‌به‌ر چاوی تۆ ونه گه‌ر بڵێن كامێرا له ژووره‌وه هه‌یه شه‌رم ده‌كه‌ی، خودا به‌نده‌كانی ده‌پۆشێ به‌ڵام گه‌ر سنووری شكاند ئیتر په‌رده لا دهچێو ریسوا ده‌بێت.
هاوڕێیانم بهووردیو سه‌رنجه‌وه بیر له‌م فه‌رمووده‌یه بكه‌ینه‌وه (من غشنا فلیس منا) ئایا ڕازی ده‌بێ له‌بازنه‌ی ئیسلام بچیته ده‌ره‌وه ته‌نیا ئه‌م وشه‌یه (لیس منا) كه‌واته تۆ له چ نه‌ته‌وه‌یه‌كی بیركه‌وه ڕوحت به‌فه‌رمانی خودایه ناترسی له‌و كاته هه‌ناسه‌ت ببڕێ رووحت جیابێته‌وه ، له‌و كاته بترسه كه‌به‌سه‌ر (صراط) ده‌په‌ڕییه‌وه ته‌نیا ئه‌مانه‌ت پارێزان ده‌په‌ڕنه‌وه، وه خیانه‌تكار لێی گیر ده‌بێت.
(وإنْ منكم إلا واردها كان علي ربك حتماً مقضياً. ثم ننجي الذين اتقواونذر الظالمين فيها حيثاً) سوره مریم.
ئایا ئه‌م وتانه دڵی غهشاش چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
نه‌خێر... دڵیان نه‌خۆشه به‌ده‌ستی خۆیان خه‌واندویانه دڵیان قایم بووه‌له ناو فێلان مه‌له ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا ده‌رگا دانه‌خراوه لێره‌وه ده‌ست به ژیانێكی نوێ بكه‌وه خوای میهرهیان ده‌فه‌رمووێ : (قل يا عبادي الذين اسرفوا علي أنفسهم لاتقنطوا من رحمة الله إن الله يغفر الذنوب جميعاً إنه هو الغفو الرحيم). په‌له بكه له‌م مژده‌یه‌ی خوا پێی به‌خشیوی په‌له‌كه خۆشه‌ویستی خوا به‌ده‌ست بێنه.
ڕووناكی ڕێگه
ئیگاعهی فه‌رمانی خوام ترسم نییه بێ شه‌ریكه ئه‌و
مونكهرێكن دی نه‌بیه ئه‌سحابی سه‌بت شه‌و
به‌ده‌ست بیگۆڕه گه‌ر نه‌كرا ڤوماتی قلبت بێ
(فأنجينا الذين ينهون عن المنكر) میسالت بێ
عیلم جێگیره له‌كه‌سانی صافیو بهحیا
به‌دوای علم بڕۆن فه‌رمانی كردیه (محمد) مصطفى
غهشاش ده‌ركی پێ ناكا گه‌ر علمی هه‌بێ
علمی لاممكن نییه حوبی دونیای ده‌وێ
ئۆمه‌ت فاشله ژێر دهستهگهر علمی زایه كرد
به‌ڵام محنه‌ت دێ گه‌ر به‌قسه‌ی ر‌سولی نه‌كرد
خۆت صاف كهوهگهر هه‌ر تاوانێكت كردبێ
بابی مغلق نییه ڕهحیمهو لێت خۆش ده‌بێت
(عفا الله عن ماسلف) له‌ده‌رگای باری تعالا
(ومن عاد فینتقم الله منه) ئاگاداری كردی دووباره |