بەیاننامەیەكی هاوبەش دەربارەی وتاری هەینی تایبەت بە یاسای وەزارەتی رۆشنبیری

دوای ئەوەی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان یاسای وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان دەنگی لەسەر درا، كۆمەڵێك لە وتاربێژانی كوردستان بەتایبەتیش ناو شاری هەولێر بە تووندی رەخنەیان گرت‌و، بڵاویان كردەوە، كە ئەم یاسایە بە هۆی ئەوەی وشەی (جێندەر)ی تێدایە، ئیدی پەرلەمانی كوردستان رێگەی داوە، كە پیاو لە پیاو، وە هەروەها ئافرەت لە ئافرەت مارە ببڕێت لەگەڵ كۆمەڵێك شتی دیكە، مە تەواو بووە جێگەی نیگەرانی هاووڵاتیانی كوردستان، بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە، ئەمڕۆ یەكشەمە (19/12/2010) كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لە نێوان هەردوو لێژنەی ئەوقاف‌و یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان‌و وەزارەتی ئەوقاف‌و یەكێتی زانایان بەسترا، كە زۆرینەی لیستەكانی پەرلەمان چەند ئەندامێكی زانایانی ئایینی تێدا بوون، تێیدا بە تێر‌و تەسەلی ئەو بابەتە شیكرایەوە، دواتر لە پرێس كۆنفرانسێكدا بەیاننامەیەكی هاوبەش بڵاوكرایەوە، كە سەرەتا دكتۆر بەشیر سەرۆكی لێژنەی ئەوقاف پوختەیەكی باس كرد، پاشان دكتۆر سەباح بەرزنجی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەیانامەكە خوێندرایەوە، دەقی بەیاننامەكە لە بەشی بەیانامەكان لە ماڵپەڕی زانایان بخوێنەوە.
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=4&id=26314