لە دیمانەیەکدا بەرێز دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق، کە لە ژمارە (1405)ی گۆڤاری گوڵان لە ١١ی ئاداری ٢٠٢٤ بڵاوو بۆتەوە، کۆمەڵێک پرسی گرنگ باس دەکات و رۆڵی زانایانی کورد لە خزمەتکردن بەرز دەنرخێنێت.
لە بەشێکی قسەکانی دەڵێت: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادا و بە نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە. ستایش بۆ خودا، ئێمە زانیاریمان لەسەر كۆمەڵێك زانای كورد وەك شێخ تاهر بەرزنجی، شێخ عومەر دیبەگەیی و شێخی بالیسانی و دكتۆر محمد ڕەمەزان ڕەحمەتی خوایان لێبێت، وەرگرتووە.
هەروەها دەڵێت: یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی لە كوردستان یەكێكە لەو دامودەزگا شەرعییانەی كە شانازی پێوە دەكەین، هەروەها پەیوەندی و هاوكاریی هاوبەشمان هەیە سەبارەت بە فەتوا و پۆلێنكردن و كۆنفڕانس و سیمینارەكان، یەكێتیی زانایان بە سەرۆكایەتیی دكتۆر عەبدوڵڵا وەیسی هەمیشە چالاكییەكانی فیقهی عێراقی لە باوەش گرتووە، بە هەموو پێكهاتەكانەوە، نوێنەرایەتیی فاكتەری سەقامگیری كۆمەڵگەی كوردی دەكات، بە سیاسەتی زانستی و ژیرانەی خۆی، بە داناییەوە گوتاری ئایینی میانڕەو پەیڕەو دەكات.
درێژەی دیمانەکە لەم لینکە دایە:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=7634
https://gulanmedia.com/so/story/318780/%D8%AF%D9%83%D8%AA%D |