مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا

ئەمرۆ 6ی5ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و دکتۆر ئەنەس دۆسکی و دکتۆر دلشاد گەڵاڵی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و؛ بەرپرس و کارگێڕانی لقی شێخانی یەکێتی زانایان؛ دانیشتنی دەستنیشانکردنی بەرپرسی لقی شێخانی یەکێتی زانایان بەرێوە چوو.


ئەمەش دوای ئەوە هات کە بەرێز مامۆستا مەلا سەعید بەرپرسی پێشووی لقی شێخان پۆستی تازەی وەرگرت و بوو بە بەرێوەبەری ئەوقافی قەزای شێخان، ئەمرۆ لە کەشێکی ئارام و بە شێوەی هەڵبژاردن و دەنگدان لە ناو ستافی لق، بەرێز ماۆمستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید دەنگی یەکەمی بەدەست هێناو بووە وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان دەست بەکار بوو.


لە پەیامێکدا بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی لە بەرپرسی نوێی لق کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتی مەکتەبی تەنفیزی دووپات کردەوە، هەروەها دەستخۆشی لە بەرپرسی پێشووی لق کرد لەسەر کارو خزمەتەکانی لە لقی شێخان، هەروەک تەئکیدی لە پێویستی تەبایی و برایەتی و هەماهەنگی نێوان دامەزراوەیی ئایینی و ئەندامان کردەوە بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونی کارەکان و دەستکەوتی پتر..