بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت

رۆژانی 24تا 27ی4ی2024 لە شاری ئەستەنبۆڵی وڵاتی تورکیا یازەدەمین کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان بەڕێز د.حسن خالد موفتی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە چوو، کە هەر لەم کۆنفرانسە توێژینەوەیەکی گرنگ و زانستی بە ناونیشانی (پەیوەندی سیمبولی نێوان کتاب و سوننەت لە شەرعدا) پێشکەش کرد.


وێڕای ئەمەش لەم کۆنفرانسە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ و پەیوەست بە پرسە هاوچەرخ و هەنووکەییەکان تاوتوێ کراو توێژینەوەی لەبارەوە پێشکەش کرا، سەرەڕای ئەمەش چەندین چالاکی جواوجۆری زانستی و سەردان و دیداری تایبەت و ئاڵوگۆڕی فەرهەنگ و باسکردنی دۆخی ئایینی وڵاتان باسی لێوە کرا.


جێی ئاماژە پێدانە لەبەر بایەخی بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و لەبەر چاوگرتنی پێگەی هەرێم، ئاڵای کوردستان وەک سەرجەم ولاتانی تر لە بەردەم ئامادەبووان و مێزی گفتوگۆی کۆنفرانس دانرا.