ئەمرۆ 13ی5ی2024 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی سنووری شارەزوور مامۆستا مەلا عبدالله مصطفى حەمە ناسراو بە مامۆستا مەلا عبدالله ی بەرید كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا عبدالله مصطفى حەمە
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو پەروەردەکارو کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا عبدالله مصطفى حەمە)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی خزمەتێکی زۆری لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان هەیەو ماوەی چەندین ساڵ ئەندامی لێژنەی فەتوای لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
13ی5ی2024 |