لقی گه‌رمیان له‌ ته‌ندروستی مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د غه‌یدان ده‌پرسێته‌وه‌

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
پاش ئه‌وه‌ی به‌ هۆی لێدانی جه‌ڵته‌وه‌ به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د غه‌یدان قادری به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی كه‌لاری یه‌كێتی زانایان گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌.
سه‌ر له‌ ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 15/12/2010 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌ مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و هه‌واڵ پرسینی له‌ ته‌ندروستی مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری كرد له‌شاری سلێمانی.

له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسی لق به‌په‌رۆشه‌وه‌ له‌ باری ته‌ندروستی مامۆستای كۆڵیه‌وه‌و هیوای سه‌لامه‌تی‌و ته‌ندروستیه‌كی باشی بۆ جه‌نابی مامۆستا خواست‌و، له‌ خوای گه‌وره‌ پاڕایه‌وه‌ شیفای به‌خێری بۆ بنێرێت.

لای خۆشیه‌وه‌ به‌ڕێز مامۆستا موحه‌مه‌د غیدان، خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه‌ی به‌رپرسی لق ده‌ربڕی‌و، سوپاسی ئاماده‌بوونی كرد.