لە پەیامێکدا بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان هاوخەمی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی دەکات، کە ئەمڕؤ کۆچی دوایی کدر، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا سید نورالدین واژی
بە رازی بوون بە قەدەری خوا هەواڵی وەفاتی جەنابی مامۆستاو مودەریس و عەللامە مامۆستا مەلا سید محمد واژی ناسراو بە مامۆستا مەلا سید نورالدین ی واژی پێشنوێژو وتارخوێن مزگەوتی گەورەی پەسوێم بیست و لە دڵەوە خەفەتباری کردم، وەفاتی زانایەکی گەورەی وا کە هەموو تەمەنی لە خزمەتی دینداری و زانست و رووناکردنەوەی کوردستان بینیوە، کەلێنێکی گەورەیەو خەسارەتێکە بۆ تەواوی زانایان لێرەو لە کوردستان رۆژهەڵات، چونکە نمونەیەکی زانایەکی هەڵکەوتەو خاوەن هزرێکی رۆشن و پاک و دڵسۆزو خەمخۆری موسڵمانان و رێڕەوی گەورە زانایان بوو، چەندین کەس لەسەر دەستی ئەو ئیجازەی مەلایەتیان وەرگرتووەو بەرهەم و خەرمانی گەورەی پێشکەشی کوردستان کردووە..
هاوخەمی زانایان و بنەماڵەی مامۆستا مەلا سەید نورەدین ی واژیم، خوای گەورە بە فیردەوسی شاد بکات و سەبرو ئارامی بە کەس و کاری بدات.
انا لله وانا الیه راجعون
د.عبدالله مەلا وەیسی
سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
14ی5ی2024 |