ئەمڕۆ چوارشەمە ۲۲ - ٥ - ۲۰۲٤ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان لەهۆلی لق بەبەژداری کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی سۆران و دیاناو ڕواندزی یەکێتی زانایان و بەئامادەبونی بەڕێز ( د.پشتیوان سرێشمەی ) بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران و مامۆستایانی ئاینی سۆران و دەوروبەر دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازکرد، بەناونیشانی:
( رۆلی رێبازە ئەکادیمیەکان بۆ بەرەوپێش بردنی بانگەوازی ئایینی ) کە لەلایەن بەڕێز: ( د. سالار سوار ) یاریدەدەری راگر- فاکەلتی یاساو زانستە سیاسیەکان و بەرێوەبردن و پسپۆری زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی سۆران پێشکەش کرا . |