ئەمرۆ 28ی5ی2024 لەسەر راسپاردەی بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان؛ شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کە پێکهاتبوو لە بەرێزان د.دکتۆر حسن خۆشناو و مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان، سەردانی بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتیان کردو لە لایەن بەرێز احسان عبدالرحمن بابان بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی و، خەرامان مەولود یاریدەدەری بەرێوەبەرو، پەیام فتح الله لێپرسراوی بەشی پلان و بەدواداچوون پێشوازی کران.
لەدیدارێكدا گفتوگۆو هەڵسەنگاندن بۆ یەکەمین ڕێككەوتنی هاوبەشی نێوان یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کرا، كە بریتی بوو لە پێشكەش كردنی سیمینارو وتاری ئاینی پەیوەست بەسزادراوان لەناو چاكسازیەكانی گەوران و ژنان و منداڵان لە شارەكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) لەهەمــان كـاتدا باس لە ئالیەت و میكانیزمەكانی چــۆنیەتی بەردەوام بــوونی ئەو هەمــاهەنگیەو ڕێككەوتنە هاوبەشە كرا لە داهاتــوودا.
بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی بە شاندی ناوبراوی راگەیاندن، کە ڕۆڵی مامــۆستایانی ئاینی بەرز دەنرخێنین و دەخوازین ئەو ڕێككەوتنەی نێوانمان بەردەوامی هەبێت، چـــونكە مامــۆستایان لەڕێی پێشكەش كردنی سیمینارو ووتاری ئاینی كاریگەری زۆریان هەبووە لە ئامۆژگاری و هۆشیار كردنەوەی سزادراوان بەمەبەستی شیاندنەوەیان و دوبارە گەڕانەوەیان بۆ ناو كۆمەڵگا.
هەر لە سۆنگەی هەستکردن بە خزمەتی بەرچاوی زانایانی ئایینی بە پێویست زانرا لە مەراسیمێکدا رێزلێنان بۆ هەموو ئەوانە بکرێت کە بەشداری کارایان هەبووە لەم رێککەوتنە. |