مامۆستا مەلا ئەحمەد خاروکی تەرمەکەی دۆزرایەوەو یەکێتی زانایان پرسەو هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەکەی رادەگەینێت

ئەمرۆ 1ی6ی2024 تەرمی کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی سنووری ئاکرێ مامۆستا مەلا ئەحمەد خاروکی دۆزرایەوەو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا ئەحمەد خاروکی


بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە، دوای نۆ ڕۆژ لە بێسەروشوێن بوونی مامۆستای خوا لێخۆشبوو( مەلا احمد خاروکی) کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو پەروەردەکارو کۆمەڵایەتی و، وتار خوێنی پێشووی گوندی خارووک و کارکێڕی ناوچەی چەمەی یەکێتی زانایان ئەمڕۆ لە زێی گەورە لە ناحیەی کەلەک تەرمەکەی دۆزرایەوە.


به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 انا لله وانا الیه راجعون


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


1ی6ی2024