ئەمرۆ 2ی6ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی بەرێزان د.حسن خۆشناو و د.عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان؛ پێشوازی لە بەرێز احسان عبدالرحمن بابان بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی کرد.
لە دانیشتنێکدا باس لە پەیوەندی نێوان هەردوولاو ناوەرۆکی کردەیی رێککەوتنی نێوان یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی کرا، کە پەیوەستە بە پێشکەشکردنی سیمیناری ئایینی زانایان لەناو چاکسازییەکاندا.
لەم بارەوە بەرێز بەرێوەبەری گشتی رایگەیاند: ئێمە یەکێتی زانایان وەک پێشەنگێکی گرنگ دەبینین و هاتووین سوپاسی خۆمان بگەینین، سەبارەت بە دەمەوە هاتن و رەزامەندیان لە هەمبەر پێشکەشکردنی بابەت و ئامۆژگاری بۆ راگیراوانی نێو چاکسازییەکان، کە بایەخ و گرنگی و کاردانەوەی ئەرێنی زۆری هەبووە لە خزمەتکردنی چاکسازییەکان و پێدانی رۆشنبیری و هۆشیاری ئایینی..هەر بەم بۆنەشەوە سوپاس و پێزانینی بەخشیە سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و هیوای خواست ئەو ڕێككەوتنە بە بەرنامەو میكانیزمێكی نوێوە بەردەوامی هەبێت.
لەلایەن خۆشیەوە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان پاڵپشتی هەر هەنگاوێکی دووپاتکردەوە، کە لە خزمەتی کۆمەڵگەو پرۆسەی چاکسازی و هاوڵاتیان بێت، بەتایبەت بۆ ناو چاکسازییەکان کە وەک ئەرکێکی ئایینی و ئینسانی خزمەتێکی گەورەیەو ئەرکی سەر شانی هەموو لایەکە.. |