مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌كان:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی 14/12/2010 مامۆستا سه‌ید موحه‌ممه‌د خاروانی به‌رپرسی ناوچه‌ی زراره‌تی، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری، كه پێكهاتبوو له كارگێڕانی ناوچه، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له ناوچه‌ی به‌ستۆڕه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارۆچكه‌ی قه‌ره‌قاجین‌و، كۆمیته‌ی زراره‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و، بنكه‌ی ئاسایشی شارۆچكه‌ی قه‌ره‌قاجین‌و، بنكه‌ی پۆلیسی شارۆچكه‌ی ناوبراو و، مه‌دره‌سه‌ی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولجه‌بار له زه‌رگه‌زه‌وی‌و، مه‌دره‌سه‌ی مامۆستا مه‌لا بیلال له گردی ماوانیان كرد.
له میانه‌ی سه‌ردان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كاندا، به‌رێز به‌رپرسی ناوچه، به ناوی خۆی‌و ستافی نوێ ی ناوچه، دوای سوپاس كردنیان بۆ پێشوازی لێكردنیان، پاشان تیشكی ده‌خسته سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی‌و پاڵپشتی ده‌زگاو كه‌سایه‌تیه‌كان، بۆ زیاتر خزمه‌ت گه‌یاندن به ده‌ڤه‌ره‌كه، به تایبه‌ت له ڕووی پرسه ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، وه‌كو زمانحاڵی ده‌زگایێكی فه‌رمی مامۆستایانی ئاینی له‌م ده‌ڤه‌ره.
له لایه‌ن خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ك له به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی‌و، كۆمیته‌ی یه‌كێتی‌و، به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی قه‌ره‌قاجین‌و، هه‌ردوو بنكه‌ی ئاسایش‌و پۆلیسی شارۆچكه‌ی ناوبراو و، مامۆستا مه‌لا جه‌بارو، مامۆستا مه‌لا بیلال، هه‌ماهه‌نگی‌و پاڵپشتی خۆیانیان دووپاتكرده‌وه‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنیشیان بۆ ئه‌م ستاف نوێیه‌ی ناوچه‌ی زراره‌تی زانایان خواست، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌ت به ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان بگه‌ینن.
|