منداڵی شتی جوانی فێر كردم.. فێركردنێك كه هه‌ر ساتێك بیره‌وه‌رییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه رابردوو چێژم پێ ی ده‌به‌خشێ.. ئه‌و چێژ وه‌رگرتنه وام لێ ی ده‌كات كه هه‌ست به بوونی فیتڕه‌تێكی پاك بكه‌م.. هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تامان هه‌ر به فیتڕه‌تی پاكه! نازانم منداڵی بۆ ئه‌وه‌نده پیرۆزه تا مردن ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌ی هه‌ر ده‌مێننه‌وه..! بیره‌وه‌رییه‌كانیشه كه وام لێ ی ده‌كات له ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا فێری ژیان بم.. له‌وه ده‌چێ وا بیر بكه‌ینه‌وه هه‌ندێ جار كه منداڵی فێری هیچمان ناكات.. چونكه منداڵین هیچ نازانین به‌ڵام گه‌ر راستمان بوێت منداڵی فێری هونه‌ری ژیانمان ده‌كات و پێمان ده‌ڵێت:
1/ ده‌بێت هه‌موو كات به‌رامبه‌ر یه‌كتر لێبوردنمان هه‌بێت و گه‌ر لێكیشی زوێر بووین زوو ئاشتمان بێته‌وه.. بۆیه منداڵی فێری ئاشتیمان ده‌كات و مانای شه‌ڕ ئایده‌ی ته‌عه‌سووب و ده‌مارگیری نازانێت ته‌نها یه‌ك شه‌ڕ ده‌زانێت بكات ئه‌ویش شه‌ڕێكه كه له ناخی هه‌موو منداڵێكدا هه‌یه، مانایه‌ك له خۆ ده‌گرێت كه به لای منداڵه‌وه پیرۆزه..!
2/ منداڵی فێری ئه‌وه‌ی كردوم كه نه‌یه‌ی بۆ لام و بێ ی بۆ لام، من هه‌ر دێم بۆ لات، كه‌واته فێری ئه‌وه‌ی كردووم هه‌مو كات بێم بۆ لات.
3/ له منداڵیا پشتی یه‌كترمان ده‌گرت له خۆشی و ناخۆشی دا، بۆیه ئێستا ده‌بێت له خۆشی و ناخۆشیدا له گه‌ڵت بم و رێزی ئه‌و مانه‌وه بگیردرێ..!
4/ له مناڵیا هه‌موو شته‌كانم به جوانی ئه‌بینی، به‌و شێوه ئه‌م بینی كه دڵ پێ ی شاد ئه‌بوو، دڵی منداڵی..! بۆیه كه بیری ئه‌و كات ده‌كه‌م.. ئه‌و شتانه‌ی له‌و له‌حزه‌یه له‌به‌ر چاومه به جوانی ئه‌یانبینم ئه‌گه‌ر ناشرینیش بن..!
5/ له منداڵی‌دا ئه‌وه له بیر ده‌كرێ كه مانای كینیه‌یه.. كینه نییه چونكه دوای دوو سه‌عات ده‌چینه‌وه لای یه‌كتر.. فێری ئه‌وه‌شی كردووم كه كینه له دڵ نه‌بم. |