سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات

ئه‌مرۆ 10ی7ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ یاوەری بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.حسن خۆشناو و د.دلشاد گەڵاڵی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی، سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن بەرێز شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان و م. حسام الدین یونس یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی پێشوازییان لێ كرا.


له‌ دانیشتێكدا كه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان به‌ ناوی خۆی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌خێرهاتنه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج وعومڕه‌یان كرد له‌ سعوودیه‌ و ده‌ستخۆشییان لێكردن به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ و ئاماده‌یی خۆشیان نیشاندا بۆ هه‌ر كارو هه‌ماهه‌نگییه‌ك.


له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ سوپاسێكی گه‌رمی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان كرد بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ و ئه‌وه‌یشی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو كه‌ مامۆستایانی ئایینی به‌شێكی گرنگی پرۆسه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ن و هیوایشی خواست له‌ داهاتوودا بتوانن ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ زیاترپه‌ره‌ی پێ بده‌ن.