ئەمڕۆ 10ی7ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەیاوەری مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.حسن خۆشناو و د.دلشاد گەڵاڵی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان؛ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێریان کردو بەگەرمیەوە لەلایەن بەرێز تەیب زرار شێروانی بەڕێوەبەری گشتیی پێشوازی کران.
لە دانیشتنێکدا دوا پێشهاتەکانی رەوشی ئایینی و رۆڵی زانایان لە بورای خزمەتی کیان و کۆمەڵگە گەنگەشە کراو جەخت لە خزمەتکردنی ئایین و مزگەوتەکان و مامۆستایانی ئایینی و کرایەوەو هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەپێناو خزمەتی گشتی و زانایاندا. |