لەسەر پرسی کۆچی گەنجان کۆبوونەوەی هاوبەشی لەنێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی ناوخۆ بەرێوە دەچێت

رۆژی 17ی7ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک؛ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەئامادەبوونی بەرێزان: مامۆستا فارس جەوهەر بەرێوەبەری گشتی دیوان و دکتۆر بەشیر حەداد سەرۆکی بۆردی باڵای ئایینی و کاک ئەمیر عوسمان بەرێوەبەری پێکەوەژیانی ئایینەکان لە دیوانی وەزارەت، سروە رسول بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لەوەزارەتی ناوەخۆ و شاندی یاوەری، بەشداریان لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت کرد.


ئەم کۆبوونەوەیە ئامانج لێی هەماهەنگی و کاری هاوبەش بوو لەسەر چەند تەوەرێک و بەتایبەت لەسەر بابەتی ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکان و سەلامەتی لە کاتی گەشتدا بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و خێزانەکانیان. هەروەها بابەتی کۆچ و مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی کە گیانی هاوڵاتیان دەخاتە مەترسییەو و لێکەوتەکانی لەرووی ئایینی و کۆمەڵایەتی و نیشتمانەوە.


شایەنی باسە بڕیار وایە لەسەر ئەم پرسەو دیاریکردنی نەخشە ڕێیەکی گونجار بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیاردە مەترسیدارەکان، چەند دیدارو کۆبوونەوەیەکی تر بەرێوە بچێت.