ئەمرۆ 29ی7ی2024 ئامادەبوونی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان، بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مرۆ و مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان، سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتیان کردو لەلایەن بەرێز ئیحسان عبدالرحمن بابان بەرێوەبەری گشتی و بەرێزان سفین محمد بەڕێوەبەری ژمێریاری و پەیام فتح الله رسول لێپرسراوی بەشی پلان و بەدواداچوون بەگەرمیەوە پیشوازی کران.
لەدیدارێكدا هەڵسەنگاندن بۆ دەرەنجامەكانی یەكەمین ڕێككەوتنی هاوبەشی نێوان دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی و یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كراو، لەهەمان كاتدا باس لەچۆنیەتی بەرەو پێش بردنی پەیوەندیەكان و ئالیەت و میكانیزمەكانی چۆنیەتی بەردەوام بوونی ئەو هەماهەنگیەو ڕێككەوتنە هاوبەشە كرا لە داهاتوودا بەمەبەستی هۆشیار كردنەوەی سزادراون و شیاندنەوەیان و دووبارە گەڕانەوەیان بۆ ناو كۆمەڵگا.
هەر لە دانیشتنەکەدا وێڕای تەئکید کردنەوە لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا، بڕیار وایە لە ئایندەیەکی نزیک لێکتێگەیشتنێکی تازە ئیمزا بکرێت و چەندین هەنگاو لەپێناو پێشخستن و خزمەتی پتری چاکسازییەکان و کاری هاوبەشی نێوان هەردوولا بچێتە واری جێبەجێکردنەوە. |