دوای هاتنی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی، وبوژاندنه‌وه‌ی ڕشته‌ی تهصهوفو عیرفان له كوردستاندا، خه‌ڵكانێكی زۆر بوونه ههواداروموریدی ئه‌و ڕێبازه، خه‌ڵكێكی زۆری زانا‌و خواناسیش له بۆته‌ی عیرفان دا، تواونه‌ته‌وه، له‌ژێر ڕۆشنایی فه‌رمایشتی په‌روه‌ردگاردا (وتلك الا‌یام نداولها بین الناس) ده‌ره‌نجام، ترۆپكی به‌رزو پیرۆزی ئه‌م تاجه، له ده‌ستی شێخانی هه‌وراماندا مایه‌وه، ئه‌و پیاوانه هه‌ر له عوسمانی ئه‌وه‌ڵا، تا عوسمانی پانی، بوونه هه‌ڵگری ئه‌و مه‌شخه‌ڵه پێرۆزه، كه دواتر له‌سه‌رده‌می شێخ موحه‌ممه‌د عوسمان سیراجودینی نه‌قشبه‌ندی دووه‌م دا گه‌یشته ترۆپكی بهرزیو سه‌روه‌ری، ماوه‌یه‌كی زۆر بیاره‌و هه‌ورامان مه‌ڵبه‌ندی خزمهتو گه‌وره‌یی ئه‌و بنه‌ماڵه نورینه بووه، سه‌رده‌مانێك بیاره گه‌وره‌ترین خوێندنگه‌ی زانستی ئیسلامی بوو، له عێراق‌و ناوچه‌كه‌دا، به ئاستێك هێنده به‌سه بڵێین، زانای زانایان، جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس، وانه بێژ‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و زانستگه‌و خانه‌قایه بووه، سه‌رده‌مانێك بیاره بوو بووه مه‌رجه‌عی عاریفانو زانایان‌و هۆتێلی مانه‌وه‌ی هه‌ژاران، كاروانسه‌رای ڕێبواران، به كورتی مهرجهعو نشینگه‌ی چینه جۆراو جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، بگره به عهرهبو ئازهرو تورك‌و داغستانی وتوركمان سه‌حرا وجۆره‌ها ڕه‌گه‌زی تره‌وه، كار گه‌یشتبوویه، ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر زانایه‌ك، مه‌لایه‌ك، شاعیرێكی ووڵات، ماوه‌یه‌ك پێی له بیاره دابڕبوایه، ده‌بوو شه‌رحی حاڵی خۆی بكات، وته‌ركی هامووشۆی ئه‌گه‌ر بۆ دوو سێ مانگێكیش بێت شی بكاته‌وه، مامۆستا قانعی شاعیر زۆر جوان باسی دابڕانی ماوه‌یه‌كی خۆی له بیاره، بۆ شێخ له دوو توێی چه‌ند دێڕه شیعرێكدا ڕوون ده‌كاته‌وه:
br />
مهفهرموو بۆ نه‌هات هه‌ڵبه‌ت نه‌ماوه شۆڕو ئیخڵاسی
بزانه مانیعم پیری‌و خه‌تای سهرماوو بارانه
له‌بیرم دێ كه ئیمزام (قانیعولعوسمانی) دانا بوو
ئیسا چی بكه‌م، كه به‌د به‌ختم ئه‌ڵێن، مونكیر به شێخانه
به چاوی باتینی بڕوانه قوربان بۆ ده‌روونی دڵا
ئه‌زانیت قانیعم مه‌حكه‌م له‌سه‌ر ئه‌و شهرتو په‌یمانه
ئه‌گه‌ر كه‌مێك له‌م چامه‌یه وورد بینه‌وه، باش ده‌زانین، مامۆستا قانع‌و تێكڕای ئه‌و خه‌ڵكه چ متمانه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌و مه‌عنه‌وییان به‌و بنه‌ماڵه‌یه‌و كه‌سایه‌تیه خواناسه‌كانی هه‌بووه!
دوا زاتی خواناس و پزیشكی بهناوبانگو كه‌سایه‌تی نوورینی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی شێخ موحه‌ممه‌د عوسمان سیراجه‌دین بوو، كه دوانزه ساڵا له‌مه‌وبه‌ر وله دواڕۆژی مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی (1997) دا له توركیا كۆچی دوایی كرد!
شێخ موحه‌ممه‌د عوسمان، له ساڵی (1314)ی كۆچی، له خانه‌واده‌یه‌كی زانستی‌و ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی دا، له (بیاره) له دایك بووه، هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه، خوێندنی لای شێخ عه‌لائه‌دینی باوكی، ده‌ست پێكردووه، وقورئانو ته‌جویدی لای قورئان خوێنی باڵای میسر (شێخ مسته‌فا ئیسماعیل) خوێندووه، دواتر درێژه‌ی به خوێندن داوه‌و زۆر له زانایان‌و هاوه‌ڵانی زیرهكیو زه‌كاوه‌تی ئه‌و له سه‌رده‌می خوێندن دا باس ئه‌كه‌ن، تا دواتریش‌و له سه‌رده‌می شێخایه‌تیدا زانایی‌و پزیشك زانی ئه‌و گه‌یشته ئاستێك له هه‌موو جیهاندا ده‌نگی دایه‌وه! شێخ موحه‌ممه‌د عوسمان له خانه‌قادا مایه‌وه، تا وه‌فاتی شێخ عه‌لائه‌دینی باوكی، به وه‌فاتی ئه‌و زاته له‌سه‌ر ڕای سه‌رجه‌م زانایان‌و موریدو هه‌وادارانی ته‌ریقه‌ت له سه‌رانسه‌ری جیهانی ئیسلامی‌دا به ته‌نها كه‌سی شیاو دانرا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییهو بۆیه له جێگای شێخی باوكی‌دا دانرایه‌وه، وله خانه‌قای بیاره‌و (دوڕۆ)ی ئێران دا، له‌سه‌ر خزمه‌ت به زانست‌و هه‌ژاران به‌رده‌وام بوو، له ساڵی (1958)دا، دوای ئاڵۆزیه‌كانی عێراق، ئه‌و ووڵاته‌ی به‌جێ هێشتو ڕۆشته‌وه خانه‌قای (دوڕۆ) له كوردستانی ئێران، له‌و زانستگه‌و خانهقایهشدا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زانایان‌و كه‌سایه‌تیه جۆربه‌جۆره‌كان له ده‌وری كۆبوونه‌وه، له‌وانه زانای به‌رجه‌سته‌ی كوردستانی ئێران (مامۆستا مه‌لا باقری بالك) كه له زیرهكیو توانای شه‌رعیدا گه‌یشتبووه ئه‌و په‌ڕ! هه‌روه‌ها شێخ عه‌بدولقادری داغستانی، سه‌رۆكی زانایانی داغستانو توركمان سه‌حرا، له سنووری ڕوسیا‌و سه‌دان زانای تر له ده‌وری ئه‌م چرا پڕتهوه كۆبوونه‌وه، له‌و كاته‌شدا سه‌ردانێكی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌و جێگاكانی تری ئێران ده‌ست پێكرد، كه له‌و سه‌ردانه‌دا زیاتر له ملیۆنێك كه‌س به‌یعه‌تی هه‌وادار بوون‌و بارگاوی بوون به ته‌سه‌وف‌و ڕێچكه‌ی نهقشبهندێتیان به‌و سوپا سالاره‌ی له‌شكری عیرفان‌و خواناسیدا، شان به شانی ئه‌وه‌ی كه له‌و كاته‌دا خانه‌قای دوڕۆ سه‌دان خوێندكار‌و فه‌قێی به‌هیممه‌تی به‌رده‌وام په‌روه‌رده ده‌كرد، بۆ خزمه‌تی ئیسلام‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری، تا به جۆرێك ئه‌م په‌یامه ده‌نگی دایه‌وه وله سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه تهمهسوكیان له‌سه‌ر ده‌ستی وه‌رده‌گرت، موریدێكی بێ شومار په‌یوه‌ندیان پێوه كرد، به جۆرێك تا ئێستاش موریدی ئه‌و له ئه‌وروپاو ئه‌فریقاو ئوستورالیاو ئهمریكاو ئه‌مریكای لاتین دا هه‌ن، كه (شێخ یه‌حیا شكویك) له‌و هه‌وادارو موریدانهیه كه سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بانگه‌وازه‌یه، له ووڵاتی كه‌نه‌داو ئه‌مریكای لاتین! تا دوای تێكچوونی بارودۆخی ئێران له ساڵی (1979) سه‌ر له‌نوێ شێخ موحه‌ممه‌د عوسمان ئێرانی جێهێشته‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه كوردستانی عێراق، سه‌رله‌نوێ له بیاره گیرسایه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی خۆێناوی نێوان ئێران‌و عێراق، بیارهیشی بهجێهێشتو ڕووی كرده شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق، له‌وێش وه‌ك چرا نورینهكهی ته‌ریقه‌ت هه‌زاران هه‌زار په‌روانه‌ی بێ پهڕوباڵاو بێ ماڵا وحاڵ ڕوویان لێ كرده‌وه‌و خانه‌قای به‌غداد له بیاره‌و دوڕۆ زیاتر ئاوه‌دانی به‌خۆیه‌وه بینی، ڕۆژانه جگه له سه‌دان زانا‌و مورید به هه‌زاران هه‌ژارو خه‌ڵكی جۆراو جۆر ڕوویان له‌و نشینگه‌و خانه‌قایه ده‌كرد، هیچ كه‌سێك به دڵی شكاو نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه!به شانازییه‌وه (به‌نده)، له ساڵی 1988و له ته‌مه‌نی پێنج، شه‌ش ساڵیداو له‌گه‌ڵا مه‌رحومی باوكمدا، به چاوی سه‌ر، چاوم به‌و سه‌خاوه‌ت‌و به‌خشنده‌ییه‌ی ئه‌و زاته له‌و ئاستانهیهدا كه‌وت، له ژووری تایبه‌تی شێخ‌یش دا ئه‌وه‌م زانی كه ئه‌و حه‌شاماته به‌رفراوانه، چ بڕوایه‌كی مه‌عنه‌وی به‌هێزیان به‌و زاته هه‌یه!
شێخ موحه‌ممه‌د عوسمان، كه له ناسراوترینو به توانا ترین كوڕانی شێخ عه‌لائه‌دینه، جگه له خۆی هه‌شت برای دیكه‌یشی هه‌بووه، كه هه‌ریه‌كه‌یان چمكێكی ژیانی زانستی، یان ئایینی، یان كۆمه‌ڵایه‌تی بنه‌ماڵه‌كه‌یان هه‌ڵگرتووه، كه ئه‌وانیش بریتین له (شێخ مه‌ولانا، شێخ موحه‌مه‌د چیائی، شێخ ناجی، شێخ موختار، شێخ ئه‌مین، شێخ پابت، دكتۆر مه‌زهه‌ر)، كه ده‌كرێت بڵێین، ئه‌و پایه‌و بۆشاییه به‌رزه‌ی شێخ عه‌لائه‌دین جگه به شێخ موحه‌ممه‌د عوسمانی كوڕی، به هیچ كامی تریان پڕ نه‌كرایه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانهنیشتنو هه‌ریه‌كه‌و چمكێكی ئه‌و خانه‌دانه فراوانه‌یان هه‌ڵگرت!
شێخ موحه‌ممه‌د عوسمانی سیراجودین، له ژیاندا، چه‌ند ژنێكی هێناونو له‌وانیش ژماره‌یه‌ك كوڕی هه‌بوون، له‌وانه (شێخ جه‌ماله‌دین، شێخ عه‌بدولمه‌لیك، شێخ موحه‌ممه‌د ڕه‌ئوف، شێخ موحه‌ممه‌د ناسح، شێخ مادح) كه له هه‌موویان زیاتر توانیبێتی ئه‌و جێگایه به بێنازی نه‌هێڵێته‌وه، شێخ مادحی نه‌قشبه‌ندیه، كه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا داده‌نیشێت، پزیشكێكی زانا‌و به توانایه، وله سه‌رانسه‌ری جیهاندا ناسراوه، له‌سه‌رجه‌م ووڵاتانه‌وه له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه بۆ كاروباری ته‌ندروستی په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كرێت، كاریگه‌ری باشی له‌و بواره‌دا هه‌یه، له لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاینیهكهیشهوه شێخ عه‌بدولمه‌لیك نه‌قشبه‌ندی ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه گۆڕه‌پانی خزمهتو درێژه‌دان به‌و ڕێبازه پیرۆزه!
نووسین له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ماڵه گه‌وره‌یه به گشتی‌و له‌سه‌ر دوایین زاتی ئه‌و بنه‌ماڵه شێخ موحه‌ممه‌د عوسمان سیراجه‌دینی نه‌قشبه‌ندی به تایبه‌تی له دووتوێی ده‌یان كتێب دا ته‌واو نابێت، هه‌رچه‌نده به وه‌فاتی شێخ موحه‌ممه‌د عوسمان چرای ئه‌و بنه‌ماڵه به‌رزه ڕووی له كزی كرد، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی كه ڕۆژێ له ڕۆژان ده‌رسێكی زانستی یان عاریفانهیان له بیاره‌و دوڕۆو ئهردهنو توركیادا وه‌رگرتبێت، وبه كه‌سێكی تریان دابێته‌وه، ئه‌و سه‌ده‌قه جاریه‌یه كه بۆ هه‌تا هه‌تایه مهشخهڵاو چرای ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به داگیرساوی وڕوناكیی ده‌هێڵێته‌وه.
سه‌ره‌نجام‌و دوای ده‌یان ساڵا له خزمهتو زهحمهتو ماندوێتی‌و ئاواره‌یی، به ده‌ست چه‌رخه جۆراوجۆره‌كانی زهمانو گێژه‌ڵووكه قێزه‌ونه‌كانی دۆخی سیاسیه‌وه‌و دوای ده‌یان جار هه‌ڵهاتن له ئێرانه‌وه بۆ عێراق‌و له عێراقه‌وه بۆ ئێران‌و دواتریش گه‌شتنه به‌غدادو توركیا‌و ئه‌رده‌ن، وچه‌نده‌ها شوێنی تر، ئه‌م چرا پڕتهوو خواناسه به هیممه‌ت‌و پزیشكه زه‌بر به دهستو صۆفیه ڕۆح سوكه‌ی ئیسلامیش، له شه‌وی 30-31/ 1/ 1997 له ئه‌سته‌مبوڵی پایته‌ختی كۆماری توركیا، ماڵئاوایی له ژیان كرد، وملیۆنهها هه‌وادارو موریدی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی زۆر بێنازانه له جیهاندا به‌جێهێشت.
شایه‌نی باسه ته‌رمی ئه‌و پیاوه مه‌زنه، تا ئێستاش به شێوه‌یه‌كی كاتی له توركیایه، وبه گوێره‌ی بۆ ڕه‌خسانی ڕۆژگار، ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بیاره، وله ته‌نیشت شێخ چیائهدینو عه‌لائه‌دینی باوكیداو له زنجیره‌ی ئه‌و ڕشته پاك‌و پیرۆزه‌دا، ئه‌سپه‌رده ده‌كرێته‌وه.
فسلام علیه یوم ولد ویوم مات ویوم یبعپ حیا. |