یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات

ئەمرۆ 7ی8ی2024 بە فەرمی و بە نوسراوی ژمارە (796) یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان سکاڵای یاسایی لە داواکاری گشتی لەسەر (قاسم شەشۆ) تۆمار کرد.


لە بەشێکی سکاڵاکە هاتووە: کەسێک بە ناوی قاسم شەشۆ لە پێکهاتەی ئێزیدی لە میانەی بۆنەیەکدا لە 2ی8ی2024 سوکایەتی بەرامبەر ئایینی ئیسلام و پێغەمبەری خۆشەویستمان محمد(درودی خوای لەسەر بێت) دەکات، کە کارەی پێچەوانەی دەستووری عیراق و ئەحکامەکانی ماددەی (372)ی یاسای سزادانی عیراقی و یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستانە.


لە بەشێکی تری هاتووە: ئەم کارەی دەبێتە هۆکاری تێکدانی سەقامگیری کومەڵگەو کاریگەری سەلبی لەسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی ئایینی دەبێت، بۆیە تکامان وایە بفەرموون بە جولاندنی سکاڵای یاسایی دژ بە ناوبراو.


شایەنی باسە ئەم سکاڵایە دوای ئەوە هات کە دوێنێ هەردوو وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان لە راگەیێندراوێک سەرکۆنەی سوکایەتیەکانی ناوبراویان کرد.