ئێوارەی ئەمرۆ 7ی8ی2024 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری باڵەکایەتی مامۆستا شێخ محمد شێخ مستەفا خۆشکانی دوای ململانێ لە گەڵ نەخۆشی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی دەڤەری باڵەکایەتی (مامۆستا شێخ محمد شێخ مستەفا خۆشکانی)مان پێگه‌یشت، کە ئێوارەی ئەمرۆ دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان و ململانێ لە گەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە زانایانی ئایینی دەڤەرەکەو خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
7ی8ی2024 |