مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

رۆژی 9ی8ی2024 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری راپەڕین مامۆستا مەلا حسن سێوەدین حسن ناسراو بە مەلا حسن دوگۆمانی پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی  حاجی ابراهیم خدرانی لە حاجیاوا بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە شاخ كۆچی دوایی كردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی


بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زاناو کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی دەڤەری راپەڕین (مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی)مان پێگه‌یشت، کە دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان بەهۆکاری کەوتنە خوارەوە لە شاخ کۆچی دوایی کرد.


به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە زانایانی ئایینی دەڤەرەکەو خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 انا لله وانا الیه راجعون


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


11ی8ی2024