یه‌كێك له نیشانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خوای په‌روه‌ردگار له‌م بوونه‌وه‌ردا بریتیه له ژن و ژن خوازی و شوكردن، به درێژایی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌م پڕۆسه‌ی ژن خواستن و شوكردنه به‌رده‌وام بووه و چین له‌دوای چینی ئاده‌میزاد په‌یڕه‌ویان لێ كردووه تا ئه‌م سه‌رده‌م و كاته‌ی ئێمه ژیانی تێدا به‌سه‌ر ده‌به‌ین، ئه‌وه‌ی كه گرینگه له‌م پڕۆسه‌یه دا دیاریكردنی ئامانجه باڵاكان و هۆكاره ڕهواكانن بۆ پێكهێنانی به‌ردی بناغه‌ی خێزان كه بێگومان هه‌نگاوی یه‌كه‌می خێزانیش له ژن هێنان و شوكردنهوه ده‌ست پێ ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین ئیسلام جیا له بیردۆزه ده‌ستكرده‌كانی مرۆڤ كۆمه‌ڵێك ئامانجی به‌رز و پاك و خاوێنی داناوه بۆ پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ، كه هه‌ر یه‌كێكیش له‌و ئامانجانه زۆر گرنگن و خاوه‌نی واتای به‌رز و قه‌شه‌نگن و سود و قازانجی دونیایی و قیامه‌تیان هه‌یه بۆ موسڵمانان. به‌مه‌رجێك بناغه‌ی خێزان له‌سه‌ر چاوڕوونی ئیمانداری و خواناسی بنیات بنرێ، واتا دیاریكردنی (هاوبه‌شی ژیان) بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ هه‌ر له هه‌نگاوی سه‌ره‌تاییه‌وه به‌پێی بنه‌ما گشتیه‌كانی ئیسلام بن بۆ دروستكردنی خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر و ئاسوده.
كه تاكه بنه‌مای سه‌ره‌كی ئیسلامیش بۆ پێكهێنانی خێزانێكی ئیسلام دۆست و خوا ویست و (دینه) واتا ئیمان بكرێته پێوه‌ری سه‌ره‌كی بۆ پێكهێنانی پڕۆسه‌ی ژن خواستن و شوكردن بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ، وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی دینداری و ڕه‌وشت به‌رزی (به‌ڵێ) بكرێ بۆ گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری.
خوێنه‌رانی به‌ڕێز:-
به‌پێویستم زانی به‌كورتی به‌زمانی شیرینی كوردی، هه‌ندێك له‌و ئامانجه سه‌ره‌كیانه‌ی ئیسلام دیاری كردووه بۆ پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری باس بكه‌ین، به ئومێدی زیاتر و چاكتر تێگه‌یشتن له بنه‌ماو ئامانجه گشتیه‌كانی ئیسلام بۆ پڕۆسه‌ی هاوسه‌ر گیری – ژن خواستن و شوكردن – كه ئامانجه‌كانیش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:-
یه‌كه‌م: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سروشتی ناخی مرۆڤ:-
گومان له‌وه‌دانیه كه هه‌موو مرۆڤێكی ساغ و ته‌ندروست باش كۆمه‌ڵێك حه‌زوئاره‌زووی له ناخیدا هه‌ڵگرتووه، كه هه‌ر یه‌كێك له‌و ئاره‌زووانه به‌شتێك داده‌مركێت و تێرده‌بێت، وه‌كو برسی بوون و تێنووبوون و گه‌ڕان و سهفرهكردن و خوێندن و خوێندنه‌وه و ئیشكردن و داهێنان و به‌رهه‌مهێنان و ژن خواستن بۆ پیاو و شوكردن بۆ ئافره‌ت و هتد... ئه‌م حهزووئارهزووانه پێیان ده‌گوترێ – بدیهی – واتا پێویست به‌زانست و زانیاری ناكات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنیان هه‌ر یه‌كێك له‌م حهزووئارهزووانه كه كاتی خۆی هات مرۆڤ زۆر به‌جوانی هه‌ستیان پێده‌كات.
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر برسی بوو هه‌ست ده‌كات كه‌چاره‌سه‌ری برسی بوون نان خواردنه، یان ئه‌گه‌ر تێنوو بوو هه‌ست پێ ده‌كات كه چاره‌سه‌ری تێنووبوونیش ئاوخواردنه‌وه‌یه، وه‌هه‌روه‌ها دامركاندنه‌وه‌ی ئاره‌زووی جنسی له نێوان ژن و پیاو دا به‌هه‌مان شێوه چارهسهریهكهی بریتیه له چوونه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و پاك. ئه‌م ئارهزووبوونه بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر پیاو بۆ ژن و ژن بۆ پیاو سروشت – فگره- خودایه دروستی كردووه له ناخ و سروشتی ژن و پیاو دا، كه‌واته وڵامدانه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ ئه‌م حهزووئارهزووه به‌ڕێگای شه‌رعی و حه‌ڵاڵ ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ویست و فه‌رمانی خوای په‌روه‌ردگار یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای پێغه‌مبه‌ر – صلی الله علیه وسلم - بكه‌ین ده‌بینین كه خودی خۆی وه‌ڵامی ئه‌و داخوازیه سروشتیه‌ی داوه‌ته‌وه و پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری كردووه له‌گه‌ڵ زیاد له خێزانێك. به‌ڵكو زیاد له‌مه‌ش هاوسه‌رگیری به‌به‌شێك له ڕێووشوێنی خۆی و گشت پێغه‌مبه‌ران – علیهم السلام – داده‌نێت و ده‌فه‌رمووێ (أربع من سنن المرسلین، الحیاو، التعطر، السواك، النكاح) رواه الترمزی. واتا چوار شت له ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌رانن:-
1- شه‌رم و شكۆ 2- خۆ بۆنخۆشكردن 3- سیواك كردن 4- هاوسه‌رگیری.
وه‌هه‌روه‌ها وه‌كو ڕێگه چاره‌یه‌ك بۆ تێركردنی ئاره‌زووی جنسی به ڕێگه‌ی حه‌ڵاڵ ئامۆژگاری گه‌نجه‌كانی ئیسلام دۆست و موسڵمان ده‌كات كه پرۆسه‌ی هاوه‌سه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن و ده‌فه‌رمووێ (یامعشر الشباب من استگاع منكم الباوه فلیتزوج، فأَنه أغچ للبصر فأحصن للفرج. ومن لم یستگع فعلیه بالصوم فأنه له وجاو) رواه البخاری ومسلم. واتا: ئه‌ی كۆمه‌ڵی گه‌نجان هه‌ر كه‌سێك له ئێوه توانای دارایی جه‌سته‌یی هه‌یه باژن بهێنێ، چونكه به‌ڕاستی هاوسه‌رگیری ژن خواستن بۆ كوڕان و شوكردن بۆ كچان چاو و دامێنتان چاكتر ده‌پارێزێ. كه‌سێكیش نه‌توانێ هاوسه‌رگیری بكات بابهڕۆژووبێت به‌ڕاستی ڕۆژوو ده‌بێته مایه‌ی دامركاندنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌ی جنسی. وه له فه‌رمایشتێكی تردا ده‌فه‌رمووێ (ألدنیا متاع وخیر متاع الدنیا المرأه الصالحه) رواه مسلم.
دووه‌م: زۆر بوونی ئومه‌تی ئیسلام – جێگای شانازی پێغه‌مبه‌رمانه صلی الله علیه وسلم له ڕۆژی قیامه‌ت دا:-
پێغه‌مبه‌ر – صلی الله علیه وسلم – له فهرمایشتێكدا ده‌فه‌رمووێ: (تزوجوا الولود الودود فأنی مكاثر لكم الامم یوم القیامه) أخرجه أبو داود،والترمزی. واتا: بخوازن ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه منداڵیان زۆر ده‌بێت و زۆر به‌سۆزن چونكه به‌ڕاستی من به‌زۆریتان له قیامه‌تدا به‌رامبه‌ر ئوممه‌تانی تر خۆشحاڵ ده‌بم. ئه‌وه‌ش به‌چ ده‌زانرێ ئافره‌ت منداڵی زۆر ده‌بێ به‌وه‌ی ته‌ماشای بكه‌ی خوشكی ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه شوی كردووه یان پوره‌كانی له دایك و باوكی.
سێ یه‌م: دابین كردنی ئاسوده‌یی ده‌روونی بۆ ژن و پیاو:-
یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئیسلام له هاوسه‌رگیری دا بۆ كوڕ و كچ ئه‌وه‌یه ڕزگاریان بكات له دڵته‌نگی و هه‌ڵچونی ده‌روونی و چاوله‌ده‌ری و دروستكردنی ژیانێك كه هه‌ردوولا له‌و ژیانه دا له چڵ و پۆپی دڵنیایی و ئارامی نه‌فسی و ڕۆحی دا خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆز دا ده‌فه‌رمووێ: الروم: ٢١ } واتا: یه‌كێك له نیشانه‌كانی ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌یه كه هه‌ر له ڕه‌گه‌زی مرۆڤ ژن و پیاوی دروستكردووه. واتا پیاو له به‌رامبه‌ر ئافره‌ت دا ئافره‌ت له به‌رامبه‌ر پیاو دا – بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جێگای ئاسوده‌یی هه‌میشه‌یی بۆیان وه خۆشه‌وستی و سۆزی له نێوان ژن و پیاوه‌كه هاوسه‌ری یه‌كترن داناوه، به‌ڕاستی ئه‌م یاسا دانانه‌ی په‌روه‌ردگار نیشانه گه‌لن بۆ گه‌لێك بیر كاته‌وه. خوای په‌روه‌ردگار ژن و مێردی به پۆشاك بۆ یه‌كتر داناوه: خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : البقره: ١٨٧ واتا: خێزانه‌كانتان به‌رگ و پۆشاكن بۆ ئێوه‌ی پیاوان، وه ئێوه‌ی پیاوانیش به‌رگ و پۆشاكن بۆ خێزانه‌كانتان واتا ژن و مێرد وه‌ك و به‌رگ و پۆشاك پێویستی ژیانن بۆ یه‌كتری.
چۆن ناكرێ به هیچ شێوه‌یه‌ك مرۆڤ به‌بێ به‌رگ و پۆشاك ژیان بباته سه‌ر. به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌وه‌نده گرنگ و پێویسته له ژیان دا ژن و پیاو ببن به هاوسه‌ری یه‌كتری و پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن. بێگومان نه پیاو ده‌توانێ به‌بێ ئافره‌ت و وه نه ئافره‌تیش ده‌توانێ به‌بێ پیاو به‌خته‌وه‌ری و ئاسوده‌یی ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن. به‌ڵكو هه‌ردوكیان تهواكهرن بۆ یه‌كتر و خۆشی ژیان و ئاوه‌دانی سه‌ر زه‌وی و سه‌ركه‌وتنی دونیا‌و دواڕۆژ به‌ستراوه‌ته‌وه به پێك هێنانی به‌ردی بناغه‌ی خێزان هاوسه‌رگیری.
چواره‌م: پارێزگاری له ڕه‌وشت به‌رزی كه گه‌وره‌ترین كۆڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌لانه:-
بێگومان خوای په‌روه‌ردگار به لێزانی و سۆز و میهره‌بانی بێسنوری خۆی هاوسه‌رگیری وه‌كو كلیلی چاره‌سه‌ر داناوه بۆ پته‌وكردنی قه‌ڵای ڕه‌وشت به‌رزی و پاراستنی له هه‌ر ده‌رز و كه‌لێنێك كه ببێته مایه‌ی داڕوخانی، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه كه ژن و پیاو به‌و ئاراسته دروسته‌ی كه خوای گه‌وره بۆی داناون نه‌ڕۆیشتن ئه‌وا سه‌ره‌نجام توشی گرتنه به‌ری ئه‌و ڕێگایه پڕ له هه‌ڵدێر و كۆسپانه ده‌بن كه هه‌ڕه‌شه له بوون و مانه‌وه‌یان ده‌كات و په‌لكێشیان ده‌كات به‌ره‌و هه‌زاران نه‌خۆشی وه‌كو ئایدز و ده‌یان به‌ڵاو گرفتی ڕووخێنه‌ر و كاولكاری ژیان و دین و ژینگه. بۆیه پێغه‌مبه‌رمان – صلی الله علیه وسلم – وه‌كو خه‌مخۆر و دڵسۆزێك بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی ئێمه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌و كاره‌ساته جه‌رگ بڕانه‌ی ده‌بنه سه‌ره‌نجامی پێك نه‌هێنانی خێزان و ده‌فه‌رمووێ: (إذا جاوكم من ترضون دینه وخلقه فأنكحوه، إلا تفعلوا تكن فتنه فی الارض وفساد) رواه الترمزی. واتا: هه‌ركه‌سێك هاته داخوازی خوشك و كچه‌كانتان كه له دین و ڕه‌وشت لێی ڕازی بوون، به‌ڵێی بۆ بكه‌ن و ده‌ست به ڕوویه‌وه مه‌نێن، ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن ئه‌وا ئاشوب و به‌ره‌ڵایی بڵاوده‌بێته‌وه له‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌وه‌ی ئیسلام به‌مه‌رجی داناوه بۆ وڵامدانه‌وه و ڕازی بوون له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هاوسه‌ر گیری ته‌نها – دین و ڕه‌وشت به‌رزیه – نه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندی و پله و پایه‌و بڕوانامه‌ی به‌رز و كۆشك و ته‌لار و باڵه‌خانه‌ی چه‌ند نهۆمی چونكه به‌ڕاستی كه‌سێك دین دار و ڕه‌وشت به‌رز بێ، وه‌ك و مرۆڤ و هاوبه‌شی ژیان ته‌ماشای ئافره‌ت ده‌كات و به‌ڕێز و شكۆوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات و سته‌می به‌رامبه‌ر ناكات. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر دین و ڕه‌وشت به‌رزی نه‌بێ له پیاودا ئه‌وا ئه‌وكاته كاره‌سات و ناخۆشی یه‌خه‌ی ئافره‌تی به‌سته‌زمان ده‌گرێ و تا ژیانی ده‌كات به دۆزه‌خ و له پاشانیش له جیاتی به‌خته‌وه‌ری له ژیان – گلاق- ده‌بێته به‌شی و به‌خه‌مه‌وه سه‌ر ده‌نێته‌وه. پێنجه‌م: فراونكردنی بازنه‌ی خزمایه‌تی و دانانی به‌ردی بناغه‌ی هاوكاری:-
بێگومان به‌هۆی ژن و ژنخوازیه‌وه خه‌ڵك زیاتر و چاكتر و ئاشنایه‌تی له نێوانیان دا دروست ده‌بێت و خۆشه‌ویستی و هاوكاری ده‌كه‌وێته نێوانیان، بۆیه واباشه ژن له بێگانه بخوازی. بۆئهوههی ئه‌م ئامانجه گه‌وره‌یه به‌دی بكه‌ی و له‌م نێوه‌نده‌دا كۆمه‌ڵێك خزم و دۆست و خۆشه‌ویست په‌یدا بكه‌ی، وه ده‌بێته مایه‌ی فێربوونی سه‌دان جۆره ئاكار و نه‌خشه‌و پلان و مامه‌ڵه‌و بازرگانی نه‌ك ته‌نها بۆ پیاو به‌ته‌نها. به‌ڵكو ده‌بێته مایه‌ی فراوانبوونی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ژن و پیاو. جاری واش هه‌یه ده‌بێته مایه‌ی یه‌كتر ناسین و دروستبوونی خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی له سه‌ر ئاستی ناوچه و شوێنی جوگرافی نیشته‌جێبوونیان كه هه‌ردوولا سودمهندهبن له‌و ئاشنایه‌تی و خزمایه‌تیه‌ی نێوانیان خوای گه‌وره‌ش له قوڕئانی پیرۆز دا ده‌فه‌رمووێ: {یا أیهاالناس إنا خلقناكم من من ذكر وأنثی وجعلناكم شعوباً وقبائل لتعارفوا إن أكرمكم عندالله أتقاكم}واتا:
ئه‌ی خه‌ڵكینه ئێمه ئێوه‌مان له نێر و مێیه‌ك دروست كردووه – كه باوكه ئاده‌م و دایكه حواْ - یه وه ئێوه‌یان كردووه به چه‌ندین گه‌ل و هۆز بۆ ئه‌وه‌ی ناسیاوه‌تی و ئاشنایه‌تی له نێونتان دا درووست بێ به‌ڕێزترینتان له‌لای خوای گه‌وره ئه‌وانه‌ن پارێزگاری سنوره‌كانی خوای په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن و زیاتر له خوا ده‌ترسێن به‌جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی دووركه‌وتنه‌وه له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی.
ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدان هه‌ندێك بوون له‌و ئامانجه گرینگ و پێویستانه‌ی كه خوای په‌روه‌ردگار دایناون بۆ به‌ده‌ست هێنانیان له پێكه‌وه‌نانی خێزان و به ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری به ئومێدی سود لێ وه‌رگرتن و دوعای به‌خێر .
إن إرید إلا الاصلاح مااستطعت وما توفیقی إلا بالله علیه توكلت وإلیه أنیب – وصلی الله علی سیدنا محمد واله و أصحابه و التابعین. |