مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ 9ی9ی2024 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری شارەزورو هەڵەبجە مامۆستا مەلا حەمەئەمین قادر محمود ناسراو بە حەمەئەمین سەراوی كۆچی دوایی كردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا حەمەئەمین سەراوی


بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زاناو کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی دەڤەری شارەزوورو هەڵەبجە (مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان کۆچی دوایی کرد.


مامۆستای خوالێخۆشبوو یەکێک بوو لە زانا و شەرعزانەکانی سنوری پارێزگای هەلەبجە، ماوەیەکی زۆر ئەندامی لێژنەی فەتوای شارەزوور بووەو ژمارەیەکی زۆر فەقێی پێگەیاندووەو رۆڵیێکی گەورەی لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی هەبووە.


به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە زانایانی ئایینی دەڤەرەکەو خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 انا لله وانا الیه راجعون


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


9ی9ی2024