بە بۆنەی هاتنەوەی یادی پڕ شکۆو شانازی لەدایکبوونی پێغەمبەری سەروەر حەزرەتی محمد (درودی خوای لەسەر بێت) یەکێتی زانایانی ئایینی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
(وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ) سورة الأنبیاء:107
بەبۆنەی هاتنهوهی مانگی مهولوودو یادی شکۆداری لەدایکبوونی پێغەمبەری ئازیزمان ( محمد المصطفى- درودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستهی سهرجهم موسڵمانان بهگشتیو كوردستانیان زانایانی ئایینی به تایبهتی دەکەین.
ئەم یادە وەرچەرخانێکی گەورەی مێژوویی بۆ مرۆڤایەتی هێنایە کایەوەو وێستگەی تێڕامان و پەندوەرگرتن و هۆکارێکە بۆ لاپەڕەیەکی تازەی خۆشبەختی مرۆڤایەتی لە جیهاندا، کە وا دەخوازێ بەو پەڕی شانازی و گەورەییەوە لەم یادە شکۆدارە بڕوانین و وهك ئهركێكی ئایینی و ئینسانی بە تێگەیشتنی دروست و زانستی زیاتر ئامانج و پهیامهكانی بۆ خهڵك شیبكهینهوهو، لێبوردهییو پەیامی میانڕەوی و بهخشندهیی ئیسلامو پێغهمبهر (درودی خوای لهسهر بێت) پیشان بدەین، لەهەمان کات بنەمای چاکسازی و دیالۆک و دادپەروەری و ئاشتی پێکەوەژیان و گیانی برایەتی و تەبایی زیاتر پەرە پێ بدەین و بیکەینە فاکتەری ئاشتەوایی نێو ماڵی کورد.
ئەم یادە تایبەتمەندی خۆی هەیە لای گهلی كوردی موسڵمان، بۆیە ساڵانه لهگهڵ هاتنهوهی ئهم مانگه خهڵك بهجۆشو خرۆشهوه، بهمەراسیم و ئاههنگو خوێندنهوهی مهولودو سهڵهوات و ئەنجامدانی خێرو بەخشینەوەی شیرینی پێشوازی ئەم یادە دەکەن، ئەمەش نیشانەی خۆشەویستی و وەفاداری و پابەندی و پێگەی پایەبڵندی پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت) پیشان دەدات لەناو میللەتی کورددا.
لەگەڵ ئەم یادەو هەموو ئەو پێشهات و ئاڵنگاریانەی هەن، رۆڵی زانایانی ئایینی لە گەیاندنی ئاکارو رەوشتە بەرزەکانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) بە کۆمەڵگە بەرز دەنرخێنین.
دووبارە پیرۆز بێت یادە شکۆدارە، خوای گهوره بیكاته مایهی خێر بۆ گشت مرۆڤایەتی و بەتایبەتی کوردو كوردستان.
مهكتهبی تهنفیزی
یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
14ی ئــــــەیلولی 2024ز
11ی ربیع الأول 1446هـ |