قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولود ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 14ی9ی2024 لە پەیامێکدا بەرێز قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان بە بۆنەی مەولودو یادی لەدایکبوونی پێغەمبەرمان محمد (درودی خوای لەسەر بێت) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کردووە.


لە بەشێکی پەیامەکە هاتووە: بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و سەرجەم برا موسڵمانمان لە جیهان بە گشتی و لە کوردستان بە تایبەتی دەکەین.


لە بەشێکی تری هاتووە: هیوادارم ئەم یادە هاندەرێکی گرنگ بێت بۆ قوڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان لە نێوان هەموو نەتەوەو پێکهاتەکان و پەرەپێدانی رۆحی لێبوردەیی و پاراستنی بەها پیرۆزەکان.