بە بۆنەی هاتنەوەی ساڵیادی 54 ساڵەی دامەزراندنیەوە، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەیاننامەیەکی گرنگ و تایبەت بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەیە:
بهناوی خوای بهخشندهی میهرهبان
((وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا وَاذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ)) آل عمران:103.
بهبۆنهی تێپەڕبوونی 54 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان؛ پیرۆزباییهكی گهرم لە خۆمان و سەرجەم زانایانی بەرێزی ئایینی لە کوردستان و گەلی کورد بەگشتی دهكهین.
یهكێتی زانایان کە له 21/9/1970 له پێناو کۆمەڵێک ئامانجی گرنگ له گهڵاڵهی باڵهكایهتی، لهسهر راسپاردهو سهرپهرشتی راستهوخۆی سهركردهی نهتهوهیی مهلا مستهفای بارزانی دامهزراوە، لەو ساوە تا ئێستا له کارکردن بۆ وهدیهێنانی مافه رهواكانی مامۆستایانی ئایینیو پاراستنی بەهاو چوارچێوەی دینداری و پشتیوانیكردن له مافه نهتهوهییو نیشتیمانییهكان درێغی نەکردووە.
لە کاتێکدا ئەم ساڵیادە دەکەینەوە، کە میللەتەکەمان و ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیار تێپەڕ دەبن و پرۆسەی هەڵبژاردن لە پێشە، بۆیە تەئکید لە پەیامی برایەتی و زمانی ململانێی شەریفانە لە مومارەسەی ئەم پرۆسەیە دەکەینەوە، بەوەی نیشتمان موڵکی هەمووانەو پێویستە لە بازنەی بەرژەوەندی کەسی و تایبەتی بەدەر بێت و یەکهەڵوێستی نەتەوەیی لەبەر چاو بگرین، هەروەک لە رووی دینداری و بڵاوکردنەوەی میانڕەوی و پاراستنی پێکەوەژیان و بەردەوامی لەسەر رێبازی گەورە زانایانی کورد بە ئەرکی خۆمان دەزانین کۆمەڵگە هۆشیار بکەینەوەو، لەبەردەم هەموو ئەو تەحەددی و پێشهاتانە بوەستین کە زیانی بۆ واقعی کۆمەڵگەی ئێمە هەیە.
هەر لێرەشەوە بە گرنگی دەزانین داوا لە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار بکەین؛ وەک هەمیشە بایەخی زیاتر بە رەوشی ئایینی و مزگەوت و زانایان و پاراستنی پێگەی ئایین و خوێندنی ئیسلامی بدرێت، بەتایبەت مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش کە مافی خۆیانە بە (گرێبەست یان هەمیشەیی) دابمەزرێن.
تەئکید لە پێویستی هەماهەنگی نێوان دامەزراوەیی ئایینی دەکەینەوە، رۆڵی سەرجەم زانایانی ئایینی لەبواری ئایینی و پیشەیی بەرز دەنرخێنین و سوپاسی ئەرک و ماندووبوونیان دەکەین، هیوای ئاییندهیهكی باشو پڕ له ئاشتی و برایهتی بۆ كوردو كوردستان دەخوازین.
دووبارە پیرۆز بێت 54 ساڵ خزمەت و بەردەوامی.. خوای گەورە هەموو لایەک سەرفراز بکات.
یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
20ی9ی2024 |