یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات

 


ئەمڕۆ 22ی9ی2024 بەرێز د.عبداللە مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازیيان لە بەرێزان مەتران بەشار وەردە و مەتران داود و مەتران نزار و کاک خالد ئەلبێر بەرێوەبەری گشتی کاروباری مەسیحیەکان و ئەمیل استفیان راوێژکاری وەزارەت بۆ کاروباری کریستیانەکان کرد.


 شاندەکە بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن بۆنەی ٥٤ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و دەستخۆشی لە کارو چالاکیەکانی یەکێتی زانایان هاتبوون و تەئکید لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە.


شایەنی باسە ئەو جۆرەسەردانانە، کە لەنێوان پێکهاتەکان و ئایینە جیاوازەکانی کوردستان هەیە، دووپاتی ئەو پێکەوەژیانەیە، کە لە هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرێ.